سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

میلیشیا لای تۆ پیرۆزە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 حوزەیران 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

دۆخی خوێندنەوە

■ لەتیف شێخ مستەفا 

میلیشیا بەھەر ھێزێک دەوترێ کە سەر بە دەوڵەت نەبێ ، بێ سێ و دوو بەبێ خۆ ماندوکردن سەدەھا بەڵگەی بینراوو نوسراوو دانپیانانی خۆیان ھەیە کە ھەموو ھێزە چەکدارەکان میلیشیای حیزبن .
لە دوێنێوە میدیاکانی دەسەڵات بە تایبەتی یەکێتی گوێیان کەڕکردوین و خۆیان شین و مۆر کردۆتەوەو ھەڕەشەدەکەن گوایا دەست بۆ پیرۆزیەکانی میللەت براوە ، من وەک تاکێکی ئەم میللەتە و ھەزارەھاو ملێۆنەھای وەک ئێمەش دەڵێن کە ئەوە ئێوەن پیرۆزیتان لەو ھێزە داماڵی و لە پێشمەرگەو ئاسایشی خەڵکەوە کردتانن بە میلیشیای حیزب ، لە خۆپیشاندانە مەنەنیەکانی خەڵک دژیان بەکاریان دەھێنن لە ھەڵبژاردنیشدا تەزویریان پێ دەکەن ، بۆیە لای خەڵک پیرۆزیان نەماوە ، ئەگەر لایەک ھەبێ سوکایەتی بە پیرۆزی ئەو ھێزانە کردبێ و ھۆکار بێت لە نەھێشتنی پیرۆزیان ئەوە ئێوەن ، ئەوە ئێوەن پێویستە دادگایی بکرێن لەسەر ئەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانتان لە ھێزی ھەموو خەڵکەوە بچوک کردۆتەوە بۆ میلیشیای حیزب لە ناو حیزبیشدا بۆ ئەم سەرکردەو ئەو بنکردە ، ئەوە ھەردوو حیزبی دەسەڵاتەدەبێ چەک بکرێن و لە میلیشیا دابماڵرێن.، بنکردەکانیشیان دەبێ دادگایی بکرێن .
بەھێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیش دەڵێم ، جارێکی تر چونە ناو گەمەی ھەڵبژاردن لەگەڵ ئەم دوو حیزبە میلیشیاییە خۆ ھەڵخەڵەتاندنە ، دەبێ لەمڕۆوە خەبات بۆ چەک کردنی ھەردوو حیزب بێ ، خەبات بۆ نەھێشتنی میلیشیا بێت ، ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق کردتان بۆ ھەڵبژاردن دەبێ لەمەودوا عەینەن شت و زیاتریش بکەن بۆ نەھێشتنی حیزبی میلیشیایی و ڕزگار کردنی پێشمەرگەو ئاسایش و دژە تێرۆرو ھەموو ھێزە چەکدارەکانی تر لە کۆیلایەتی حیزب،.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان