سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرۆک کۆمار وانابێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەتیف شێخ مستەفا 

ئەگەر ئەم نوسراوە ھی سەرۆکایەتی کۆمار بێت کارەساتە ، داوای تەفسیر و بەیان ڕەئی لەدادگای فیدراڵی کردوە سەبارەت بە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق کە لە دانیشتنی نا ئاسایی خۆی لە ڕۆژی ٢٨/٥/٢٠١٨ داویەتی سەبارەت بە ئیلغاکردنەەی دەنگدانی دەرەوەو ژماردنەوەی ١٠٪‏ ی دەنگی سەندوقەکان .
ناکرێ سەرۆک کۆمار کە پارێزەری دەستورە و چەندین ڕاوێژکاری یاسایی ھەیە و ملێۆنەھا دۆلار بودجەیەتی و لە ٢٠٠٥ یشەوە پشکی کوردە ئەوەندە توێشوی نەخستبێ و داوایەکی ھەڵەو ساویلکەی وابکات ، دەبا لە پاڵ ئەو دەیان و سەدان کەسەی بۆ ئیمتیازاتی حیزبی و شتی تر داتان مەزراندون با چەن ڕاوێژکارێکی ڕاستەقینەشتان دامەزراندایە ھیچ نەبێ بۆ ئەەی ئەوەندە ھەڵە نەکەن 
ناکرێ نەزانن کە داوای تەفسیرو بەیان ڕەئی بۆ دەقەکانی دەستورە ، بە گوێرەی برگەی دوەم لە مادەی ٩٣ ، نەک بۆ یاساو بڕیارەکانی پەرلەمان ، جەنابی سەرۆک ئێمە چوار ساڵ بەیەکەوە ئیشمان کردوە تەلەفۆنێکتان بکردایە یان نامەیەکت بناردایە ، پێم دەوتن کە چۆن دەبێ بێ ئەوەی کەسیش پێ بزانێ کەپەیوەندیت پێوەکردوین ، ئەگەر ترسی ئەوەت لە حیزبەکەت ھەبێ پەیوەندیت بە کەسێکی ڕەخنەگری حیزبەکەتەوە کردوە ( زۆرجار ڕاوێژی یاسایی مەجانی دەدەین بەھەر لایەک ڕاوێژمان پێ بکات بێ ئەوەی کەسیش بزانێت )
لەوەتا تۆ سەرۆک کۆماری دوو ھەوڵت داوە بۆ بەرگری لە دەستور یان مافە دەستوریەکان بە حیسابی خۆت . 
یەکەمیانت شکستی ھێنا ، دەبا پێت بڵێم ئەمیش بەدەردی ئەو دەچێ 
ھەروەکو چۆن بۆ ئەو تانەیەی لە یاسای بودجەت دا وتم ڕەت دەکرێتەوە و ڕەتیش کرایەوە دڵنیابە ئەم داوایەشت ڕەت دەبێتەوە، تانەدان لە یاساو بڕیارەکانی پەرلەمان لە دادگای فیدراڵ بە دەعوای دەستوری دەبێت نەک بە داواکردنی تەفسیرو بەیان ڕەئی
ئەم داوایەتان تەنھا بۆ خاڵی ٤ ڕێی تێ دەچێت و ئەوانەی تر ھیچیان بابەتی داواکردنی بایان ڕەئی نین
null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!