هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بەراوردی رەشنوسەكەی (هەولێر و بەغداد) لەسەر موچەو نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە: 9 تەمموز 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە: 9 تەمموز 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
خواستەکانی بەغدا بۆ ڕێککەوتن
? ڕادەستکردنی بەرهەمی نەوتی ئێستای هەرێم (236 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە و هەر زیادبوونێک لە داهاتوودا ڕوبدات.
? کەمتر لە (46 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم جێدەهێڵرێت و حکومەتی هەرێم خۆی بەڕێوەی دەبات و تێچووی (16) دۆلاری کۆمپانیاکان بۆ هەر بەرمیلێک بدات.
? ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی مانگانە لە (200 ملیار) دینار کەمتر نەبێت.
? تەوتینکردنی مووچە لە ماوەی کەمتر لە (90) ڕۆژدا.
? چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی پشکی هەرێم لە یاسای بودجە پشتبەست بە خەرجی ڕاستەقینە (دوای لێدەرکردنی خەرجییە سیادییەکان) بە ڕێژەی (12.67%).
? دوای ڕێککەوتن موچە ڕەوانە دەکرێت.
خواستەکانی هەرێم بۆ ڕێککەوتن
? بەرهەمی ئێستای نەوتی هەرێم (282 هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەیە.
? ئەگەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە نێو ڕێککەوتنەکەدابن بەرهەمی ئێستای نەوتی هەرێم ڕادەست دەکەین "جگە لە بڕی پێداویست بۆ ناوخۆ".
? ئەگەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا نەبن ڕۆژانە (100 هەزار) بەرمیل نەوت ڕادەست دەکەین.
? ڕۆژانە (65 هەزار) بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆبێت و بەڕێوەبردن و خەرجییەکانی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم دەبێت.
? حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی "ڕەسمی گومرگی و باجی داهات" بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ئیتحادی.
? دابینکردنی پشکی هەرێم لە خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان و کڕینی غازی سروشتی بۆ دابینکردنی وێستگەکانی کارەبا.
? حکومەتی ئیتحادی دەسبکاتەوە بە خەرجکردنی موچە.
? جێبەجێکردنی یاسای بودجە نابێت ببێت بە هۆکار بۆ خەرجنەکردنی موچە لە کاتی خۆیدا.
هەواڵی پەیوەندیدار
دەقی هەردوو رەشنوسەكەی هەرێم و بەغداد
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=17117