سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"بەهۆی نەوتی كوردستانەوە، ئەمریكا هەڕەشەی لە بەغداد كردووە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 شوبات 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
بەمەبەستی سفركردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران، ئیدارەی ترەمپ فشاری لە حكومەتی بەغداد كردووە رێگە بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان بدات، ئەمە بەگوێرەی قسەی ئاژانسێكی هەواڵی نێودەوڵەتیی.
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری هەشت سەرچاوەی ئاگادارەوە رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكی فشار لە بەغداد دەكات، بۆ ئەوەی رێگە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بدات لە هەرێمی كوردستانەوە.
بەپێی قسەی سەرچاوەكان، ئیدارەی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەی لە حكومەتی بەغداد كردووە ئەگەر رێگە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان نەدات، ئەوا دەبێت لەپاڵ ئێراندا ئەویش رووبەڕووی سزاكان ببێتەوە. 
ئاژانسەكە باسی لەوەكردووە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەگەری دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران، كە واشنتۆن بەڵێنی داوە بۆ ئاستی سفر كەمیبكاتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی سیاسەتی "ئەوپەڕی فشاركردن"دا كە لەبەرامبەر تاراندا پەیڕەوی دەكات. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی