سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق گەورەترین یەدەگی نەوتی لە رۆژهەڵاتی بەغداد ئاشكرادەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 کانوونی دووەم 2025

عێراق گەورەترین یەدەگی نەوتی لە رۆژهەڵاتی بەغداد ئاشكرادەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
وەزارەتی نەوتی عێراق، دۆزینەوەی یەدەگێكی نەوتیی زەبەلاح لە ناوەڕاستی وڵات ئاشكرادەكات، كە بڕەكەی بە دوو ملیار بەرمیل نەوت مەزەندە دەكرێت، ئەوەش بە گەورەترین پرۆسەی دۆزینەوەی دادەنرێت لەم دە ساڵەی دوایدا.
كۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست، كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە خاوەنداری دەكرێت، لەبەیەننامەیەكدا رایگەیاندووە: بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (EBS)ی چینی، توانیویانە دۆزینەوەیەكی نەوتیی گەورە بەدیبهێنن لە كێڵگەیەك لە رۆژهەڵاتی بەغداد، كە بایەخێكی ستراتیجی هەیە بەوپێیەی دەچێتە سەر باڵانسی یەدەگی نەوتی عێراق.
عێراق بە خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراو دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، كە بڕكەی دەگاتە (140) ملیار بەرمیل، تێكڕای مامناوەندی هەناردەكردنی رۆژانەشی (3) ملیۆن و (640) هەزار بەرمیلە.
پسپۆڕانی بواری وزە دەڵێن، ئەو دۆزینەوەیە بەشدار دەبێت لە پشتیوانیكردنی پلانەكانی عێراق بۆ زایدكردنی بەرهەمی نەوتی بۆ (6) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ساڵی (2027)، كە ئەوەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر داهاتی نیشتمانی و هاوكاری دابینكردنی دارایی دەكات بۆ پرۆژەكانی گەشەپێدان كە وڵاتەكە پێویستی پێیەتی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی