سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ و نەوتیان بۆبەغداد نەناردووە

بڵاوکراوەتەوە لە: 11 کانوونی دووەم 2025

عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ و نەوتیان بۆبەغداد نەناردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كورد لە بەغداد دەڵێت:
 هەندێك ئەگەر و ئاماژەی مەترسیدار هەن لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغداد كراوە، بەرپرسانی هەرێم دەڵێن: رەفتاری بەغداد ستەمكارانەیە بەرامبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان، رەفتاری بەغداد بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان قبوڵكراو نیە، پلانەكە ئەمەیە ، عەقدی روسنەفت تەواو دەبێت لەبارەی بۆری، ئەمانە چوونەتە توركیا دەیانەوێت لەگەڵ توركیا هەماهەنگیەك بكەن ، دەیانەوێت بە بێ حسابكردن بۆ بەغداد وەكو كۆتایی 2013 دەستبكەنەوە بە هەناردەكردنی نەوت مەترسیەكانی ئەم بڕیارە چیە؟
ئەوان كە خۆیان نەوتیان دەفرۆشت بۆنمونە ئەگەر ساڵی 2021 وەربگرین، كە ساڵێكی نمونەیی بوو نرخی نەوتیش تاڕادەیەك بەرزبوو (6) ترلیۆن بۆ خەزێنەی گشتی حكومەت ماوەتەوە ئەوە راپۆرتەكانی دیلۆیت بەڵام ئەمساڵ عێراق (10 ترلیۆن و 900 ملیار ) دیناری بۆ هەرێم ناردووە، واتا خۆت نەوتت فرۆشتووە كەمتر لە (6) ترلیۆن دینار ماوە، بەڵام یەك بەرمیل نەوتت نەداوە بە عێراق نزیكەی (11) ترلیۆن دینارت دەستكەوتووە، كامیان زۆرترە.
فكەرەكە ئەوەیە لەگەڵ توركیا رێكبكەونەوە لە رۆژانی ئاییندەدا نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغداد ئەم هەڕەشەیە بگەیەنێت، ئەگەر ئەمە تەنیا هەڕەشەیەك بێت بۆ ئەوەی بەغداد ئئەی ئەگەر بەغداد توشی كاردانەوە بوو، ئەبێت حسابی ئەمەش بكرێت.
گریمان بەغداد ستەمكارە، هیچ كەس ئەتوانێت بڵێت لە هەرێمی كوردستان ئەمساڵ نەوت بەرهەمنەهێندراوەو نەفرۆشراوە ئەو هەموو تانكەرە دەبینین، نزیكەی (112) ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهاتووە، هەرێم داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد نانێرێت، داهاتی نەوتیش نانێرێت، بەڵام بەغداد (11) ترلیۆن دیناریشی ناردووەو ئەڵێی ستەمكارانەیە،
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات