سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق لە هەناردەكردنی نەوتدا بۆ سوریا شوێنی ئێران دەگرێتەوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 کانوونی یەکەم 2024

عێراق لە هەناردەكردنی نەوتدا بۆ سوریا شوێنی ئێران دەگرێتەوە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوریی
ئاڵوگۆڕی بازرانی نێوان عێراق و سوریا زۆر سنوردارە، بەجۆرێك هەناردەی سوریا بۆ عێراق كە لە دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق تۆماركراوە، بۆ ساڵی 2023 بڕی (58 ملیۆن) دۆلار تێناپەڕێنێت، لەبەرامبەر هەناردەی عێراق بۆ سوریا بەهاكەی (27 ملیۆن) دۆلارە.   
دوای راوەستانی چاوەڕوانكراوی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران بۆ سوریا، ئەگەری ئەوە هەیە عێراق شوێنی ئێران بگرێتەوە لە دابینكردنی پێداویستییە نەوتییەكانی سوریا لەوانە نەوتی رەش و گاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، بەتایبەتیش كە بەرهەمهێنانی نەوت لە سوریا لە 383 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە لە ساڵی 2011 دابەزیوە بۆ تەنیا 40 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی 2023دا. 
لەڕووی ئابورییەوە، ئێران گەورەترین دۆڕاوی كەوتنی رژێمی سوریایە، بەوپێیەی ئێران و سوریا بە 126 رێككەوتنی ئابورییەوە پێكەوە بەستراون، 28 رێككەوتنیان لە كەرتەكانی وزەو گواستنەوەو كشتوكاڵ و پیشەسازی و فێركردن و تەندورستی جێبەجێ كراون و سوریا لە روانگەی ستراتیژیی ئێرانەوە خاڵێكی گرنگی بەیەكەوە بەستنەوەی ئێرانە لەگەڵ ئەوروپا، ئەمەش لەرێگەی گواستنەوەی كاڵاكانی بۆ بەندەری لازقیە لەرێگەی عێراقەوە بەهۆی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و ئێرانەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 15 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات