سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەست پێدەکاتەوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی یەکەم 2024

بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەست پێدەکاتەوە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


هاوڕێ تۆفیق
پاش گفتوگۆیەکی دوور و درێژ لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ، هەردوولا لە ماوەی رابردوو ڕێکەوتن کە هەرێم دەستبکاتەوە بە بەرهەم هێنانەوەی نەوت و فرۆشینی لەرێگای( کۆمپانیای سۆمۆ )وە، بۆ تێچوی هەر بەرمیل نەوتێک بەشێوەیەکی کاتیی برێ ١٦ دۆلاری ئەمریکی بۆ تەرخان دەکرێت،  بەهەمان شێوە بەگوێرەی بریاری پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٢٤٨٥٧) لە بەرواری ٢٠٢٤/١١/٥ هەردوو حکومەت پێکەوە پێویستە لە ماوەی دوو مانگدا کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی راوێژکاری هەڵبژێرن کە نرخاندنی تێچووی بەرمیلێک نەوتیان بۆ دیاری بکات . ئەو کاتە، ئەبێ هەردوو حکومەت بەو نرخە تازەیەوە پابەندبن. بەو پێیەی لە ناو قانونی بودجەدا نرخی تێچوی هەر بەرمیل نەوتێک ،هاوشێوەی نرخی تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتی فیدراڵە.
بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە  پێویستە قانونی بودجە هەموار بکرێتەوە، حکومەتی فیدراڵ پرۆژە یاسای هەموارکردنەکەی ناردوە بۆ پەرلەمان و ئەوانیش خوێندنەوەی یەکەمی یاساییان بۆیکردوە ،بەپێی خشتەی دانیشتنی پەرلەمان ،سبەینێ  لە کارنامەدا هاتوە هەتاوەکو   خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکەن، پاشان لە دانیشتنێکی تردا دەنگدانی لەسەر دەکرێ. ئەگەر ئەم کارە بکرێ ،
گرێ گوێرەیەکی داخراو ئەکرێتەوەو ئاسۆیەکی روون بۆ باشکردنی توانای دارایی هەرێم هەڵدێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی