سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی دووەم 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

 كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکان رایدەگەیەنێت: هەولێر و بەغداد لەسەر زیادکردنی تێچوی نەوت بۆ نزیکەی (20.6) دۆلار ڕێککەوتون، سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە


کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم بە وەکالەت بۆ کوردستان (24):
?پێشبینی دەکەین سەرەتای ساڵی داهاتوو نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.
?لە قۆناغی یەکەمدا(16) دۆلار بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت خەرج دەکرێت.
?لە ماوەی ڕابردوودا وەک حکومەتی هەرێم چەندان ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئیمزا کرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
?بەڵام خاڵێکی ناو یاسای بودجەی گشتی عێراق کە تێچوی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی بە شەش دۆلار لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، ڕێگر بووە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و هەناردەکردنەوەی نەوت.
?هەولێر و بەغداد لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو خاڵەی ناو یاسای بودجە و زیادکردنی تێچووی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت بۆ نزیکەی (20.6) دۆلار ڕێککەوتون و لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی (16) دۆلار بۆ کۆمپانیاکان خەرج دەکرێت.
?لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ڕێککەوتوین، دوای هەموارکردنەوەی ئەو خاڵەی یاسای بودجە، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتیی بێلایەن، وردبینی لە دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بکات و ماوەی 60 ڕۆژ مۆڵەت بە کۆمپانیاکە دەدرێت ئەو بڕە ڕاستەقینە دیاری بکات.
?بە دوری دەزانین لە پەرلەمانی عێراق ڕێگریی لە پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی خاڵی تایبەت بە تێچوی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، چونکە ڕێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەو مەبەستە کراوە.
?پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ هەمواری یاساکە پەسەند بکرێت، ئامادەکارییەکان تەواو ببن و سەرەتای ساڵی داهاتوو (2025) هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
?نەوتەکە لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێتەوە، چونکە عێراق دوو بۆری نەوتی ئوردن و سووریای هەیە، بەڵام کار ناکەن، ڕێککەوتن کراوە هەر لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردەکردنەکە بکرێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 15 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات