سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

لە هەولێر باسی هەناردەكردنەوەی نەوت و لە بەغداد دیداری باڵیۆزی توركیا

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تشرینی دووەم 2024

لە هەولێر باسی هەناردەكردنەوەی نەوت و لە بەغداد دیداری باڵیۆزی توركیا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێرو گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، باڵیۆزی توركیا لە بەغداد لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئەنیل بورا ئەنان باڵیۆزی توركیا لە بەغداد سەردانی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقی كرد. سەردانەكە لەكاتێكدایە، بەمدواییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەرێگەی بۆری عێراق- توركیاوە بۆ بەندەری "جەیهان". 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هاتە هەولێر، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی هەرێم پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە. 
حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك لە نەوتی هەرێم بڕی 16 دۆلار خەرج بكات، تا ئەوكاتەی لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە نرخی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر كێڵگەیەكی هەرێم دیاری دەكرێت. 
لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، حكومەتی توركیای خەتاباركرد لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بە بۆری عێراق بەبێ رەزامەندی حكومەتی بەغداد، لەسەر ئەم كەیسە دادگای پاریس بڕی نزیكەی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلار غەرامەی بەسەر توركیادا سەپاند، ئەمە دەسەڵاتدارانی ئەنكەرەی ناچاركرد رۆژی 25ی ئازاری 2023 هەناردەی نەوتی هەرێم رابگرن، لەوكاتەوە تائێستا هەناردە راوەستاوەو هەر جۆرە رێككەوتنێكی نێوان هەولێرو بەغداد لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەبێت رەزامەندی ئەنكەرەشی لەسەر بێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات