سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2024

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان



درەو:
بەپێی ڕاپۆرتی دامەزاوەی زانیاری وزەی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە.
دامەزراوەی (EIA) ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە (10) وڵاتی سەرەکییەوە هەفتەی ڕابردوو گەیشتووەتە (5 ملیۆن و 647 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا تێکڕای هاوردەی نەوت لە هەفتەی پێشوودا (5 ملیۆن و 7 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو بووە لە ڕۆژێکدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێکڕا (237 هەزار) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی پێشتر هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە رێکڕای ڕۆژانە (167 هەزار) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیەش بە تێکڕای هەفتەی ڕابردوو (70 هەزار) بەرمیل نەوت بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە.
هەفتەی پێشوو کەنەدا بە تێکڕای (3 ملیۆن و 719 هەزار) بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە پێشەنگی هەنادەکارانی نەوت بووە بۆ ئەمەریکا، لە دوای ئەویش کۆڵۆمبیا دێت بە (365 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ڤەنزوێلا لە دوای کۆڵۆمبیاوە دێت بە (289 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەرازیلیش بە پلەی چوارەم دێت بە (285 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هەر بەپێی داتاکانی (EIA)، ئەمریکا لە ڕۆژێکدا (285 هەزار) بەرمیل نەوت لە مەکسیک، (150 هەزار) بەرمیل نەوت لە سعودیە، (138 هەزار) بەرمیل لە لە ئیکوادۆر، (125 هەزار) بەرمیل لە نەیجیریا، و (89 هەزار) بەرمیل لە لە لیبیا بە تێکڕای ڕۆژانە هاوردە کردووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات