سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

نەوتی كەركوك بە 16 دۆلار كەمتر دەبات

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تەمموز 2024

نەوتی كەركوك بە 16 دۆلار كەمتر دەبات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
تاوەكو ساڵێكی تر، ئوردن بەردەوام دەبێت لە بردنی نەوتی كەركوك بە 16 دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت، رۆژانە 15 هەزار بەرمیل دەبات و كرێی گواستنەوەی بە تانكەر لە ئەستۆ دەگرێت. 
ساڵح خرابشە وەزیری وزەو سامانە كانزاییەكانی ئوردن ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر درێژكردنەوەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئیمزاكراوی نێوان هەردوو وڵات تاوەكو 26ی حوزەیرانی 2025. 
وەزیرە ئوردنییەكە رایگەیاند، بەگوێرەی ئەم یاداشتە كە رۆژی 4ی ئایاری 2023 ئیمزا كراوە، عێراق رۆژانە بڕێك نەوت بە ئوردن دەدات كە لە 15 هەزار بەرمیل زیاتر نەبێت، ئەمە لەسەر بنەمای تێكڕانی نرخی نەوتی خاوی مانگانەو بە لێدەركردنی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەمەبەستی پڕكردنەوەی خەرجی جیاوازی كوالیتی نەوتەكەو خەرجی گواستنەوەی.
ئەو نەوتەی كە بەگوێرەی ئەم یاداشتە ئوردن لە عێراقی وەردەگرێت، رێژەی 10%ی پێداویستی ئوردن پڕدەكاتەوە، داشكاندنی نرخەكەی لە عێراق لەسەر ئاستی شەقام و پەرلەمانیش هەندێك ناڕەزایەتیی دروستكردووە. 
بەڵام وەكو وەزیرە ئوردنییەكە دەڵێ، ئەوان بەجۆرێكی تر تەماشای یاداشتە نەوتییەكە دەكەن و وایدەبینن ئەمە هاریكاری ئابوری نێوان هەردوو وڵات و هاوردەی زەمینی بەهێز دەكات، سەرباری ئەمەش دەبێتە هۆی بەگەڕخستنەوەی هێڵی وشكانی نێوان هەردوو وڵات و كاری تانكەرەكان و دەرفەتی كاری نوێ بۆ هەردوولا دەڕەخسێنێت.
ئەو نەوتەی كە عێراق بە ئوردنی دەدات نەوتی كەركوكە، كە كوالیتی و نرخەكەی لە نەوتی باشوری عێراق و نەوتی خاوی برێنت نزمترە، لەبەرامبەردا ئوردن خەرجی گواستنەوەی نەوتەكە لەحسابی خۆی لەرێگەی تانكەرەوە لەئەستۆ دەگرێت، بەوتەی بەرپرسان ئەمە هۆكارەكەیە كە عێراق لە 16 دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت نەوتی بە ئوردن فرۆشتووە. 
نەوتی كەركوك لە رێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهان دەكرا لە توركیا، بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە لە 25ی ئازاری 2023، هەناردەی نەوتی كەركوكیش راوەستاوە، بەمدواییانە وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوی هەڵگرت بە ئاڕاستەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری كەركوك- جەیهانەوە، سەرباری سەركەوتنی تاقیكردنەوەی بۆرییەكە، بەڵام هێشتا نەوتی كەركوكی لەم بۆرییەوە هەناردە نەكردووە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 18 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات