هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
كۆبونەوەكەی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتیەكان هیچ ئەنجامێكی نەبووە
بڵاوکراوەتەوە لە : 10 حوزەیران 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە : 10 حوزەیران 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
?كۆبونەوەكەی نێوان وەزیری نەوتی عێراق و وەفدەكەی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتیەكان, لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە كە دوێنێ لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو, شسكتیهێناوەو بێئەنجام كۆتایهاتووە.
كەناڵی "عەهد" لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە, كۆبونەوەكە, كە بەیەكەم كۆبونەوە دادەنرێت كۆمپانیا جیهانیەكانی بواری نەوت كە لە كوردستان كاردەكەن, بەشداری تیادا بكەن شكستیهێناوەو بێئەنجام كۆتایهاتووە, نە وەزارەتی نەوتی عێراق و نە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش, هیچ راگەیەندراوێكیان لەبارەی كۆبونەوەكە بڵاونەكردووەتەوە.
خاڵی جەوهەری ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە دۆسیەی نەوتدا پەیوەستە بە گرێبەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان, بەغداد تائێستا چەندجارێك داوای لە هەرێم كردووە, گرێبەستە نەوتیەكانی رادەستبكات, هەرێم رەتیكردووەتەوە.
هاوكات بەگوێرەی پێگەی (ئارگۆس)ی تایبەت بە وەزە, مەرجی وەزارەتی نەوتی بۆ بەشداریكردنی كۆمپانیا بیانیەكانی بواری نەوت لەكۆبونەوەی نێوان هەرێم و بەغداد, بردنی كۆپیەكی گرێبەستە نەوتیەكان بووە بۆ كۆبونەوەكە, بەڵام پێدەچێت كۆمپانیاكان تێبیان هەبێت لەسەر داواكەی بەغدادو داوای دڵنیایی بكەن بۆ رادەستكردنی گرێبەستە نەوتیەكان, بەوپێیەی بەغداد ئەو گرێبەستانە بە نایاسایی و پێچەوانەی دەستوری عێراق و تەواوی ئەو گرێبەستە نەوتییانە ناودەبات, كە لە ناوچەكانی تری عێراق لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەنجامیداون, هاوكات بەرپرسێكی باڵاش لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرچاوەكەی راگەیاندووە, تا ئێستا وەزارەتی نەوت گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێمی لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان نەبینیوە.