سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ئەپیكۆر: بەغداد گەمارۆی خستووەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 شوبات 2024

ئەپیكۆر: بەغداد گەمارۆی خستووەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
 كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە كوردستان, ئەپیكۆر ( APIKUR), داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات, هۆشداری بداتە بەغداد و فشاری لێبكات  بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان, لەمیانی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن, كە بەوتەی كۆمەڵكە بەهۆی پاڵنەری سیاسیەوە راگیراوە.
? مایلز كاجینز, وتەبێژی (APIKUR) رایگەیاندووە: ئێمە پێویستمان بە رێوشوێنێكی دەستبەجێ‌ هەیە بۆ ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق, بە پێویستی تەرخانكردنی بودجەی تەواو بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی هێڵی بۆریەكانی نێوان عێراق و توركیا.
?كۆنگرەی میونشن دەرفەتێكە بۆ ئاگاداركردنەوەی سودانی, بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و بودجە بەشێوەیەكی دەستبەجێ‌, ئەگەر بەغداد چاوەڕوانی هاوكاری زیاترە لەلایەن ئەمریكاوە.
? لەهەمان كاتدا, ئەپیكۆر لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پیران و سەرۆكی لیژنەی دادوەری, سیناتۆر دیك دوربینی كردووە, داوا لەولایەتە یەكگرتووەكان دەكات, رێوشوێن دژی ئەو گەمارۆیە بگرێتەبەر ,كە بە پاڵنەری سیاسی خراوەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان.
?داواشیان لێدەكات, ئەو پرسە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بوروژێنن, فشار لە حكومەتی عێراق بكەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دەستبەجێی پێویست, بۆ كردنەوەی هێڵی بۆری عێراق توركیا.
? داخستنی بەردەوامی بۆری نەوتەكە, گەمارۆیەكی نەوتیە لەسەر هەرێمی كوردستان و  زیانی راستەوخۆ بە بەرژەوەندی و وەبەرهێنانەكانی ئەمریكا دەیەگەیەنێت.
? پێویستە چاوبخشێنرێتەوە بە مەرجەكانی پەیوەست بەهاوكارییەكانی داهاتووی ئەمریكا بۆ عێراق, ئەگەر بە بەغداد بەردەوامبێت لە خنكاندنی هەرێمی كوردستان لەڕووی ئابوریی و وەبەرهێنانی نەوتی ئەمریكاو بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 21 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 23 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران