هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
غاز له كه‌ركوك بڵاوبوه‌ته‌وه
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 کانوونی دووەم 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 کانوونی دووەم 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(دره‌و):
زیاتر له 10 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌هۆی ته‌قینی بۆرییه‌ك و بڵاوبونه‌وه‌ی غاز له سنوری كه‌ی وه‌ن و یایچی له پارێزگای كه‌ركوك.
بۆرییه‌كی غاز لێچوونی هه‌یه، به‌هۆیه‌وه غاز له سنوری گوندی (قزلیار) له‌نێوان كه‌ی وه‌ن و یایچی له سنوری پارێزگای كه‌ركوك بڵاوبوه‌ته‌وه.له‌كاتی كاركردنی شۆفلێك بۆ لێدانی بیر له سنوره‌كه، بۆری گواستنه‌وه‌ی غاز شكاوه، به‌وهۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا سیستمی ناردنی غاز راگیراوه، لایه‌نی به‌رپرسی ده‌یه‌وێت لێچوونی بۆرییه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك سنوره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه، رێگری له خه‌ڵك ده‌كه‌ن له بۆرییه‌كه نزیك ببێته‌وه‌و كاركردن بۆ راگرتنی دزه‌كردنی غاز ده‌ستیپێكردووه.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی غازه له سنوره‌كه، زیاتر له 10 كه‌س توشی حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و له بنكه‌ی ته‌ندروستی یایچی چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.