سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق غازی کوردستانی لە کۆمپانیایەکی ئیماراتی کڕیوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی دووەم 2023

عێراق غازی کوردستانی لە کۆمپانیایەکی ئیماراتی کڕیوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
(درەو):
وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر بنەمای بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ، غازی کێڵگەی کۆرمۆری لە کۆمپانیای ھیلالی ئیماراتی کڕیوە، حکومەتی ھەرێم و یەکێتی نیشتمانی بێئاگایی خۆیان لەم مامەڵەیە نیشان دەدەن.
بەپێی سکاڵایەک کە پەرلەمانتار (عودەی عەواد) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆماری کردووە، وەزارەتی نەوت بەپێی رێککەوتنێک غازی کێڵگەی (کۆرمۆر)ی لە کۆمپانیا ئیماراتییەکە کڕیوە.
عودەی عەواد سکاڵاکەی لەسەر ھەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوت و دارایی فیدراڵ تۆمارکردووە، داوا لە دادگا دەکات حوکم بدات بەوەی بڕیاری ژمارە (٢٣٣٩٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نادروستە.
ئەم بڕیارە کە عودەی عەواد داوای ھەڵوەشاندنەوەی دەکات دەڵێ" وەزارەتی نەوتی عێراق رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ کڕینی غاز لە کۆمپانیای (ھیلالی ئیماراتی کە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە ھەرێمی کوردستان کاردەکات)، ئەمە بەدەر لە ئامرازەکانی گرێبەست کە لەماددەی (٣)ی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ژمارەی (٢) ساڵی ٢٠١٤دا ھاتووە".
ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد بۆری گواستنەوەی غازی کێڵگەی کۆرمۆری بۆ وێستگەی کارەبای کەرکوک تەواو کردووە، (درەو)  ھەر لە سەرەتاوە بەدواداچوونی بۆ بابەتە کرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و بەرپرسانی باڵای یەکێتیی وەکو دەسەڵاتدار بەسەر کێڵگەی کۆرمۆر، بێئاگایی خۆیان راگەیاند.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 21 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات