سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق مانگانە 50 ملیۆن دۆلار قازانج لە راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئاب 2023

عێراق مانگانە 50 ملیۆن دۆلار قازانج لە راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
عێراق چەند قازانج دەكات لە راوەستانی هەناردەی نەوت بۆ توركیا؟
نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری

•    ئێستا لەچوارچێوەی ئۆپێك پڵەسدا، بڕی كەمكردنەوەی ناچاری‌و ئارەزوومەندانەی بۆ عێراق بریتییە لە (430 هەزار) بەرمیلی رۆژانە. 
•    پشكی عێراق لە وەبەرهێنان ئێستا بریتییە لە (4.220 هەزار) بەرمیلی رۆژانە.
•    بەكارهێنانی ناوخۆیی نەوتی خاو بریتییە لە (720 هەزار) بەرمیلی رۆژانە. 
•    توانای هەناردەكردنی دانراو لە بودجەی 2023دا بریتییە لە (305 ملیۆن) بەرمیل.
•    هەناردەی نەوتی عێراق لە  تەموزی 2023دا بریتییە لە (3 ملیۆن‌و 440 هەزار) بەرمیلی رۆژانە، جیاوازی نێوان هەناردەی فیعلی‌و توانای هەناردەكردن بڕەكەی بریتییە لە (56 هەزار) بەرمیلی رۆژانە. 
•    تێكڕای نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە تەموزی 2023دا بریتییە لە (78 دۆلار). 
•    ئەو زیانە داراییە راستەوخۆیەی كە لە تەموزی 2023دا دەكەوێتە سەر شانی عێراق بەهۆی جیاوازی نێوان توانای هەناردەكردن‌و هەناردەی فیعلی بریتییە لە (136 ملیۆن) دۆلار. 
•    هەناردەی نەوتی كوردستان: 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە
جیاوازی نێوان نرخی نەوتی عێراق‌و نەوتی كوردستان بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیای دیلۆیت كە راسپێردراوە بە وردبینی هەناردەی نەوتی كوردستان بریتییە لە (8 دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێك (بەهۆی جۆری نەوتی كوردستان كە لە نەوتە ترشی قورسەكانە هەروەها بەهۆی كۆتوبەندەكانی هەناردەكردن). 
دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان دەبێتە هۆی دابەزینی هەناردەی نەوتی عێراق لە باشورەوە لەرێگەی دەریا بەبڕی (400 هەزار) بەرمیلی رۆژانە. 
زیانی عێراق لەئەنجامی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان بەهۆی جیاوازی نرخەوە بریتییە لە (99 ملیۆن) دۆلاری مانگانە.
باجی هاتوچۆ‌و گواستنەوە بریتییە  لە (87 ملیۆن) دۆلاری مانگانە. 
پوختەی زیانی دارایی كە بەهۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستانەوە دەكەوێتە سەر شانی عێراق بریتییە لە: 
(86 99)- 136= 50 ملیۆن دۆلاری مانگانە‌و ئەم زیانە گەورەتریش دەبێت كاتێك بەهای ئەو داشكاندنە ئەژماردەكەین كە كوردستان بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی بە توركیای بەخشوە، ئەمە بەواتای ئەوە دێت ئێستا عێراق بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوتی كوردستانەوە مانگانە لانی كەم (50 ملیۆن) دۆلار قازانج دەكات، ئەمەش لە دۆخی ئێستادا كە عێراق پابەندە بە دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت وەكو پابەندبوون بە بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەسەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات