سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

توركیا لە دانوستانی نێوان عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئاب 2023

توركیا لە دانوستانی نێوان عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
بەپێی راپۆرتی ئاژانسێكی ئەمریكی، توركیا داوایكردووە حكومەتی هەرێم ئەو قەرەبووە بە عێراق بداتەوە كە دادگای ناوبژیوانی پاریس بەسەر توركیایدا سەپاندووە‌و بڕەكەی نزیكەی (ملیارێك‌و 500 ملیۆن) دۆلارە، بەوپێیەی لە پرۆسەی هەناردەی نەوتدا لەرێگەی توركیاوە بەبێ رەزامەندی بەغداد، حكومەتی هەرێم سودمەند بووە. 
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا باس لە جموجوڵی ئەمدواییەی توركیا دەكات لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان‌و دەڵێ:" توركیا وەك ناوبژیوانێك هەنگاو دەنێت بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان بەغداو ئیدارەی نیمچە سەربەخۆی كوردی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی توركیاوە".
ئاژانسەكە لە زاری دوو بەرپرسی توركیاوە ئاشكرایكردووە" گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش‌و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە، كە بەهۆی ناكۆكییەكی یاساییەوە پەكیكەوتووە". 
"ململانێكان لەوكاتەوە سەریهەڵدا كە دادگای ناوبژیوانی بڕیاریدا بەوەی توركیا نزیكەی یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو بە عێراق بدات بەهۆی گواستنەوەی نەوت بەبێ ڕەزامەندی بەغدای پایتەختی عێراق".
بەپێی راپۆرتەكەی بلۆمبێرگ" توركیا رەتیكردوەتەوە ئەو قەرەبووە بدات، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان - سودمەندی سەرەكیی ئەو هەناردەكردنە- كردووە تێچووی قەرەبووەكە بدات‌و پارەكە حەواڵەی بەغداد بكات". 
"كرۆكی دانوستانە خۆی دەبینێتەوە لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی مامناوەندیی لەنێوان داواكارییەكانی عێراق‌و ئیدارەی كوردیدا، بەتایبەتی پەیوەست بە دابەشكردنی داهاتی هەناردەكردنی نەوت.. ململانێی مافی فرۆشتنی نەوت ساڵانێكە سەرچاوەی گرژی‌و ئاڵۆزی بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەوڵەكانی بەغدادە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەرێمی نیمچە سەربەخۆی كورد".
ئاژانسە ئەمریكییەكە باسلەوە دەكات، هەرچەندە بەرپرسانی حكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێم خۆیان لە هیچ لێدوانێك بەدوور گرتووە، بەڵام هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بەشێوەیەكی چالاكانە بەشداری گفتوگۆكانیان كردووە.. هەروەها ئاڵپارسلان بەیرەكتەری وەزیری وزەی توركیا بەشداریی لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان كردو لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقدا گفتوگۆی كرد.
بلۆمبێرگ نوسیویەتی" دەستپێشخەرییەكەی ئەنكەرە ناكۆكی راستەوخۆی تێپەڕاند، توركیا دوای ماوەیەك لە ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغداد هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغداد چاك بكاتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵێكی فراوانتر بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندیی پتەوتر لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا".
"توركیا پێشنیازی درێژكردنەوەی هاوكارییەكانی كردووە بۆ هەردوو حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی ناوەندی عێراق لە پەرەپێدانی وێستگەكانی كارەباو بوارەكانی تری ژێرخاندا". 
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە" هەرچەندە خشتەی كاتیی بۆ چارەسەر تائێستا نادیارە، بەڵام بەرپرسانی توركیا ڕایانگەیاندووە هێڵی بۆری لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهانی دەریای ناوەڕاستی توركیا، هێشتا كاردەكات. ئەمەش بەو مانایەیە كە هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق دەتوانێت بەخێرایی دەستپێبكاتەوە لەگەڵ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی قبوڵكراوی هەردوولا".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 18 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات