هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
كۆمپانیای (DNO): بەرهەمهێنانی نەوتمان لە كێڵگەی تاوكێ دەستپێكردەوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2023
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2023
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی لە بەیاننامەیەكدا:
?كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی, ئەمڕۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی لە گێڵگەی سەرەكی نەوتی تاوكێ لە كوردستان راگەیاند, دوای داخستنی كە ماوەی چوار مانگ بەردەوام بوو, بەهۆی داخستنی هێڵی بۆرییەكانی نێوان عێراق_توركیا.
?مانگی رابردوو, پرۆسەی دەستپێكردنەوەی نەوت ئەنجامدرا بۆ تاقیكردنەوەو دڵنابوون لە سەلامەتی بیرە نەوتەكان و وەڵامی ئەو داواكارییە بەهێزەی دایەوە كە لەسەر نەوتی تاوكێ هەیە.
?ناوەندی بەرهەمهێنان لە ئێستادا لە كێڵگەكە (40) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە, كێڵگەی فیشخاپور كە نزیكە لێوەی و هەمان مۆڵەتی هەیە, تائێستا داخراوە.
?نیوەی بەرهەمی كێڵگەی تاوكێ, رادەستی حكومەتی هەرێم دەكرێت ئەوەی دەمێنێتەوە, لەلایەن (DNO) دەفرۆشرێت لە بری بەڵێندەرەكان(75% بۆ DNO) و (25% بۆ Genel Energy InternationalLimited) بۆ كۆمپانیا ناوخۆییەكان و گواستنەوەی نەوت لەرێی تانكەرەوە.
?نرخەكان دەگۆڕێن بە گوێرەی گرێبەستەكە, مامناوەندەكەی دەگاتە (50%) ئاستی پێش داخستن, بەڵام لە ئێستادا شایستەكان بە شێوەیەكی خێراو راستەوخۆ دەگاتە دەست (DNO).
?بیجان موسافر رەحمانی, سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (DNO) رایگەیاندووە: سەرەڕای نەبوونی هیچ گڵۆپێك لە كۆتایی هێڵی بۆرییەكانی هەناردەكردن, بەڵام ئێمە بەردەوام تانكەری زیاترو زیاتر دەبینین, كە نەوت لە تاوكێ_وە دەگوازێتەوەو لەسەر بنەمای كاش و باركردن.
?بەهۆی نەبوونی كاتێكی دیاریكراو, بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت, لەڕێی هێڵی بۆرییەكانەوەو بەردەوامی دواخستنی شایستە داراییەكان, لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە, بۆ نەوتی فرۆشراوی پێشوو, كۆمپانیای (DNO) خەرجی وەبەرهێنانی نوێ و ئاستی دامەزراندنی كەمكردووەتەوە.