سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

دوای نەوت؛ هەرێم 100%ی داهاتی نانەوتیی رادەستدەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تەمموز 2023

دوای نەوت؛ هەرێم 100%ی داهاتی نانەوتیی رادەستدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
حكومەتی هەرێم لە یاسای بودجەدا قایل بوو داهاتی نەوتەكەی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات، لە دانوستانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەشدا داهاتە نانەوتییەكانی بەرێژەی 100% رادەستی بەغداد كرد. 
ئاژانسی دەنگوباسەكانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە ئاشكرایكرد، بەغدادو هەولێر ئیمزایان لەسەر رێككەوتنێك كردووە سەبارەت بە پابەندبوونی تەواوەتی بە جێبەجێكردنی دەقەكانی یاسای بوجەی گشتی، بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بكات. 
سەرچاوە حكومییەكە دەڵێ:" ئەوەی لە ماددەی 12/دووەم/ج هاتووە جێبەجێ دەكرێت، حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكات‌و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق قەرەبووی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە لە خەرجی بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەی ئەو نەوتەی لە هەرێمی وەردەگرێت، بەپێی ئەوەی لە دەقی یاساكەدا هاتووە، بەگوێرەی خەرجی بەرهەمهێنان نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراق خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لە كوردستان ئەژماردەكرێت". 
باسلەوە دەكات" بەگوێرەی رێككەوتنەكە، حكومەتی هەرێم هەموو داهاتە نانەوتییەكانی بەرێژەی 100% رادەستی بەغداد دەكات‌و دەخرێتە حسابی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانكی ناوەندیی، ئەمەش بەگوێرەی یاسای ئیدارەی دارایی، دواتر وەزارەتی دارایی بەگوێرەی ماددەی 21/ دووەمی یاسای بودجە، هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق رێژەی 50%ی داهاتی دەروازە سنورییەكان بۆ هەرێم دەگەڕێنێتەوە".
"رێككەوتنەكە پێكهێنانی لیژنەیەك لە هەردوولا لەخۆدەگرێت بۆ چاودێركردنی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم‌و بەگوێرەی یاسای بودجە دەبێت لیژنەكە لەماوەی مانگێكدا كارەكانی تەواو بكات" سەرچاوەكە وا دەڵێ. 
ئاماژە بەوە دەكات، بەپێی ماددەی 12/دووەم/ه لە یاسای بودجە، بەو مەرجە پارە بە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان   دەدرێت كە حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەتایبەتی ماددەی 12/دووەم/ 1،ب،ج، د، بەگوێرەی ئەو میكانیزمەی رێككەوتنی لەسەر كراوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 18 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات