سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ئایا هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ 2025 دوادەكەوێت؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تەمموز 2023

ئایا هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ 2025 دوادەكەوێت؟ 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری
بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەكان، پێدەچێت هەناردەی نەوتی هەرێم لە 2025دا دەستپێبكاتەوە، وەك چۆن ناكۆكییەكە لەنێوان بەغدادو ئەنكەرەدا قوڵە لەبارەی بابەتی هەناردەی نەوت‌و كرێی گواستنەوە، چونكە حكومەتی توركیا دەیەوێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بڕی (7 دۆلار) وەربگرێت‌و بەپێی ئەمە توركیا ساڵانە رێژەی 13%ی فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان ببات. لەبەرامبەردا بەغداد نایەوێت بۆ هەر بەرمیلێك لە (1 بۆ 3) دۆلار زیاتر بدات، هەروەك توركیا داوا دەكات كۆمپانیای (بۆتاش)ی توركی نەوتی عێراق لەرێگەی توركیاوە بگوازێتەوە نەك كۆمپانیای سۆمۆ.  
بەگوێرەی زانیارییەكان، رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی توركیا‌و عێراق لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەرێگەی "كەركوك- جەیهان" كە لە ساڵی 1973دا كراوە، لە ساڵی 2010دا هەمواركراوەتەوە‌و رەزامەندی دراوە لەسەر درێژكردنەوەی بۆ ماوەی 15 ساڵ، توركیا دەیەوێت دوای 15 ساڵ‌و لە ساڵی 2025 ئەم رێككەوتنە هەموار بكاتەوە. 
بۆیە دواخستنی هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی كوردستان‌و كەركوك بۆ ساڵی 2025 عێراق رووبەڕووی زیانێكی دارایی گەورە دەكاتەوە كە رەنگە بگاتە (20 ملیار) دۆلار، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتەكانی نەوت دەبێت كە بنەڕەتی داهاتە گشتییەكانە‌و لە بودجەی سێ ساڵی (2023-2024-2025)دا جێگیركراوە، سەرباری ئەمە كورتهێنانی بودجەو قەرزە ناوخۆیی‌و دەرەكییەكانیش زیاتر دەكات. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات