سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق: هەڵكەندن‌و چاككردنی 86 بیری نەوت

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تەمموز 2023

عێراق: هەڵكەندن‌و چاككردنی 86 بیری نەوت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 86 بیری نەوتی لێداوە‌و چاكسازی تێدا كردوون. 
ئەندازیار خالید حەمزە عەباس بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، تیمە هونەری‌و ئەندازیارییەكانی كۆمپانیاكەیان توانیویانە 34 بیری نەوت هەڵبكەنن‌و كاری چاككردن لە 52 بیری تردا ئەنجام بدەن. 
ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كارانەی كە 10 پرۆژەدا بۆ سودی كۆمپانیا نیشتمانییەكانی دەرهێنانی نەوت‌و كۆمپانیا بیانییە كاركەرەكان لە عێراق لە قۆناغی  تەواوبووندان، دابەشبوون بەسەر كێڵگەكانی باكورو ناوەڕاست‌و باشوری عێراق.
بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەڵێ:" كۆمپانیاكەمان كاری هەڵكەندنی بیری نەوتی (MJ -152)ی بە قوڵایی (3079) مەتر تەواوكردووە، ئەمەش لەچوارچێوەی گرێبەستێكدا لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ هەڵكەندنی 43 بیر لە كێڵگەی مەجنون بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (Halliburton) بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نەوتیی". 
باسلەوە دەكات، پرۆسەی هەڵكەندنی بیرەكان لەرێگەی نوێترین ئامێری هەڵكەندەوە ئەنجام دەدرێن كە ئامێری (IDC - 56)ە‌و تواناكەی (2000) ئەسپە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی