سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غداد جێبه‌جێكرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئایار 2023

بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غداد جێبه‌جێكرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنی هەولێرو بەغداد لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت جێبەجێكرا، بەپێی ئەو بڕگەیە داهاتی نەوتی هەرێم لە بانكێكی ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبی دادەنرێت، بەڵام كۆمپانیایەكی جیهانی وردبینی تێدا دەكات. 
بەگوێرەی نوسراوێك كە رۆژی 27ی  نیسانی رابردوو، ئاڕاستەی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوت "سۆمۆ"ی كردووە، بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، لارییان نییە لەوەی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بخرێتە (Citi Bank) كە لە ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبییە. 
لەم نوسراوەدا كە كەناڵی (عهد)ی سەربە قەیس خەزعەلی بڵاویكردوەتەوە، بانكی ناوەندیی عێراق مەرجی داناوە كۆمپانیایەكی وردبینی نێودەوڵەتی راسپێردرێت بە وردبینیكردن لە حساب بانكییەكەی هەرێم لە (سیتی بانك). 
هەر لەم نوسراوەدا، بانكی ناوەندیی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، بەوپێیەی ئەوان سودمەند نین لە فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی هەرێم سودمەندە، بۆیە حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی هەر بژاردەیەك دەگرێتە ئەستۆ كە پشتی پێببەستێت بۆ وەرگرتنی ئەو داهاتانە. 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لەو رێككەوتنەی كە لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كردوویانە، حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵی عێراق رێككەوتوون لەسەر ئەوەی داهاتی نەوتی هەرێم لە (سیتی بانك)ی ئەبوزەبی دابنرێت، بۆیە ئەم نوسراوەی بانكی ناوەندی عێراق وەكو جێبەجێكردنی یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە تەماشا دەكرێت. 

ده‌قی نوسراوه‌كه‌:


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات