سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ڕۆژنامەیەكی قەتەری: "توركیا ڕازی نیە نەوتی هەرێم هەناردەبكرێتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئایار 2023

ڕۆژنامەیەكی قەتەری:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
ڕۆژنامەی (العربي الجدید):
?بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە: وەفدێكی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سەردانی ئەنقەرە دەكەن, بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە.
?وەفدەكە تاوتوێی ئیمزاكردنی گرێبەستی نەوتیی دەكات لەگەڵ (4)كۆمپانیای جیهانی لەگەڵ وردەكاریەكانی, بەجۆرێك زامنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت بكات لەژێر سەرپەرشتی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق(سۆمۆ) لەڕێی توركیاوە.
? شارەزایەكی نەوتیی هۆكاری سەرەكی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت هەرێمی كوردستانی لەڕێی بەندەری جەیهانەوە, بۆ بوونی كۆمەڵێك مەرجی توركیا گێڕاوەتەوە.
? توركیا ڕەتیدەكاتەوە لەم كاتەدا هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە, ئەگەر حكومەتی عێراق سازش لەو بڕە قەرەبووە نەكات كە(1)ملیارو(471)ملیۆن دۆلارەو دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەپاندویەتی بەسەریدا, بەهۆی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەكی نایاسایی. 
? مەرجی دووەمی ئەوەیە, نەوتی هەرێمی بەنرخی پێشوو پێبفرۆشرێت كە (19)دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك, ئەوەش حكومەتی عێراق و بەدیاریكراوی كۆمپانیای سۆمۆ ڕەتیدەكاتەوە. 
? توركیا تائێستا پشت دەبەستێت بەو ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئیمزای كردووە, كە دەبێت نەوتی بەشێوەیەكی هەرزان پێبفرۆشرێت, بەڵام ئەو ڕێككەوتنەكە كۆتایهاتووەو دادگای عێراقی سەرجەم ڕێككەوتنە نەوتیەكانی هەرێمی هەڵوەشاندووەتەوە.
?زیانە ئابوریەكانی عێراق بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لەماوەی (40)ڕۆژی ڕابردودا, زیاتر لە (1)ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی