سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئاكەپە كاندیدكردنی تاتڵیساسی بۆ پەرلەمان رەتكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئایار 2018

ئاكەپە كاندیدكردنی تاتڵیساسی بۆ پەرلەمان رەتكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا) :
پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای ی توركیا " ئاكەپە" كاندیدكردنی ئیبراهیم تاتڵیساسی گۆرانیبێژی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە شاری ئیزمیر رەتكردەوە.
ئاكەپە ئێوارەی دووشەممە لیستی ناوی سەرجەم كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیرانی داهاتوو بڵاوكردەوە، بەڵام ناوی تاتڵیساسی تێدا نەبوو.
تاتڵیساسی بە رەگەز كورد پێشووتر سێجار لە شاری ئورفای باكوری كوردستان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندیدكردوە و ئەمجارەش داواكاری پێشكەشی ئاكەپە كرد بۆئەوەی لە شاری ئیزمیر خۆی كاندید بكات، بەڵام داواكارییەكەی پەسەندنەكرا.
رەتكردنەوەی كاندیدكردنی تاتڵیساس لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا گۆرانییەكی لەسەر ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ  داگیركردنی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان پێشكەشی رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد و راشیگەیاند ئامادەیە بە گیانی خۆی قوربانی بدات لە پێناوی ئەردۆغاندا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات