سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گەورەترین بنكۆڵكاری لەسەر سەرمایەیە بەرپرسانی جیهان ئاشكرا دەكرێت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی یەکەم 2021

گەورەترین بنكۆڵكاری لەسەر سەرمایەیە بەرپرسانی جیهان ئاشكرا دەكرێت 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
لە گەورەترین لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی بنكۆڵكاریدا یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار، پەردە لەسەر چەندین نهێنی دارایی و سەروەت و سامانی سیاسی و ملیاردێرو كەسە دیارەكان لەسەر ئاستی جیهان ئاشكرا دەكات.
لێكۆلینەوەكە چەندین مامەڵەی نهێنی و موڵك و ماڵی شاراوەی (٣٣٠ ) كەسایەتی دیاری سیاسی لە (٩٠ )وڵاتی جیهاندا ئاشكرا دەكات.
بنكۆڵكارییە كە چەند مانگێكە (٦٠٠ ) رۆژنامەنوس توانیویانە ( 11 ملیۆن و 903) فایلی نهێنی پڕ لە زانیاری بە قەبارەی (2.9) تێراباییت ،( ملیۆنێك و 205) ئیمەیڵ (2 ملیۆن و 937) وێنە ( 6 ملیۆن و 406) بەڵگەنامە دەست بخەن كەتایبەتە بەو داتا و دۆكیومێنت و ئیمەیڵانەی دەوڵەمەند، سیاسەتمەدار و سەركردەكانی دونیا كە لەژێرەوە خەریكی دزی و چەتەگەرایین. هێدی هێدی راپۆرتەكان بڵاودەكرێنەوە و گەندەڵییە ملیار دۆلارییەكان دەبینین.
 ٣٥ سەركردەی جیهانی و باڵوێزو وەزیرو سەرۆك شارەوانی و راوێژكاری سەرۆك و بەرێوەبەری بانكی ناوەندی لە نێو دۆكیومێنتەكاندا بونیان هەیە.
بە پێی دۆكیومێنتەكان ١٠٠ كەس لە ملیاردێرەكان توانیویانە بە رێگەی نا شەرعی زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دۆلار كۆ بكەنەوە.
چیرۆكەكانی سندوقی پاندۆرا كە تا ئێستا ئاشكرا كراون
•    پادشای ئوردن خەرج كردنی (٧٠ ملیۆن) یۆرۆ بۆ كرینی موڵك و ماڵ لە بەریتانیاو ئەمریكا لە رێكەی كۆمپانیای نەناسراوەوە.
تێوەگلانیان لە مامەڵەی نهینی بۆ كرینی مولك لە بەریتانیا بە بری زیاتر لە (٤٠٠ ملیۆن) یۆرۆ
شاردنەوەی خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە دەرەوەی ولات كە بەكاری هێناوە بۆ كرینی دوو ڤێللای فەرەنسی بە بری (٢ ملیۆن) یۆرۆ
•    خێزانی سەركردەكانی ئازەربایجان ، سەرۆكی ئازەربایجان شوقەیەك بە بری (٣٣ ملیۆن) یۆرۆ لە ناوەندی لەندەن بۆ كورە (١١ )سالەكەی.
•    سەرۆك كۆماری چیك، شاردنەوەی خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە دەرەوەی وڵات كە بەكاری هێناوە بۆ كڕینی دوو ڤێلای فەرەنسی بە بری (12ملیۆن) یۆرۆ 

یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار، ناوەندیكی هەواڵی و تۆرێكی رۆژنامەنوسانی سەربەخۆیە كە بارەگای سەرەكی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكایە 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 0 خولەک

Iran: 1,500 Killed, Including 200 Civilians and 1,300 Soldiers

null
پێش 25 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز