سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەجیب میقاتی سەرۆكە‌و جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندن

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئەیلوول 2021

نەجیب میقاتی سەرۆكە‌و جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
میشاڵ عەون سەرۆكی لوبنان‌و نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئیمزایان لەسەر مەرسومی پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت لە لوبنان كرد، نەبیە بڕی سەرۆكی پەرلەمانیش ئامادە بوو لەم مەراسیمەدا. 
لەماوەی یەكساڵی رابردوودا، ناكۆكی سیاسی لەبارەی پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەتەوە، بووە هۆی تەقینەوەی گەورەترین قەیرانی ئابوری لەمێژووی لوبناندا. 
پێشبینی دەكرێت پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێگا لەبەردەم دانوستانی لوبنان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بكاتەوە لەبارەی بڕیاردان لەسەر چەند رێوشوێنێك بۆ رزگاركردنی ئابوری وڵات لەو قەیرانەی تێیكەوتووە. 
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، دراوی لوبنانی رێژەی 90%ی بەهای خۆی لەدەستداوە، بەپێی ئامارە فەرمییەكانیش ئێستا سێ لەسەر چواری خەڵكی لوبنان گەیشتونەتە ئاستی هێڵی هەژاریی. 
پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان بەمشێوەیە: 
•    محەمەد نەجیب میقاتی- سەرۆك وەزیران
•    سەعادە شامی- جێگری سەرۆك وەزیران
•    بەسام مەولەوی- وەزیری ناوخۆو شارەوانییەكان
•    یوسف خەلیل- وەزیری دارایی
•    عەبدوڵا ئەبوحەبیب- وەزیری دەرەوەو رەوەندی دەرەوە
•    وەلید فەیاز- وەزیری وزەو ئاو 
•    جۆنی قرم- وەزیری پەیوەندییەكان
•    عەباس حەلەبی- وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا
•    هێنری خوری- وەزیری داد
•    موریس سەلیم- وەزیری بەرگری نیشتمانی
•    عەلی حمیە- وەزیری ئەشغال‌و گواستنەوە
•    فراس ئەبیەز- وەزیری تەندروستی گشتی
•    هیكتۆر حەجار- وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی
•    ناسر یاسین- وەزیری ژینگە
•    مستەفا بیرم- وەزیری كار
•    ئەمین سەلام- وەزیری ئابوری‌و بازرگانی
•    وەلید نەسار- وەزیری گەشتوگوزار
•    عەباس حاجی حەسەن- وەزیری كشتوكاڵ
•    محەمەد مورتەزا- وەزیری رۆشنبیری
•    جۆرج دباكیان- وەزیری پیشەسازی
•    جەجلا ریاشی- وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری گەشەپێدانی كارگێڕیی
•    جۆرج قەرداحی- وەزیری راگەیاندن
•    عسام شەرەفەدین- وەزیری كۆچبەران
•    جۆرج كلاس- وەزیری وەرزش ‌و لاوان
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 0 خولەک

Iran: 1,500 Killed, Including 200 Civilians and 1,300 Soldiers

null
پێش 25 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز