سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

تالیبان لە پێشڕەویدایە‌و پایتەختی نۆ ویلایەتی كۆنترۆڵ كردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئاب 2021

تالیبان لە پێشڕەویدایە‌و پایتەختی نۆ ویلایەتی كۆنترۆڵ كردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
رۆژبەرۆَژ بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەهێرشی چەكداری‌و هەندێك جاریش بە هەڵاتنی هێزە ئەمنییەكانی حكومەت ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی زیادتر دەكات و لەكۆی 34 تائێستا پایتەختی نۆ ویلایەتی كۆنترۆڵ كردووە, جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان پەشیمان نیەو داوا لە سەركردەكانی ئەو وڵاتە دەكات لە پێناوی وڵاتەكەیاند خەبات بكەن.


مەزار شەریف
رۆژی هەینی بزوتنەوەی تالیبان شاری فایز ئابادی كۆنترۆڵكردو شەڕیش لە سێ‌ پایتەختی ویلایەتەكانی تر بەردەوامە‌و دوای كۆنترۆڵكردنی زۆرینەی ناوچەكانی باكور, ئێستا بزوتنەوەی تالیبان چاوی بڕیوەتە كۆنترۆڵكردنی شاری مەزار شەریف كە گەورەترین شاری باكورەو تالیبان چەندین ناوچەی لە خۆرهەڵات‌و خۆرئاوایەوە كۆنترۆڵكردووە. جگە لەبەرەی باكور لە باشوریش شەڕ‌و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی تالیبان‌و هێزە حكومییەكانی ویلایەتەكانی قەنەدەهار‌و هڵمەند بەردەوامە.
كەوتنی مەزار شەریف گورزێكی كەمەرشێن دەبێت بۆ حكومەتی ئەفغانستان چونكە بەتەواوەتی كۆنترۆڵی باكور لەدەستدەدات‌و شارەكەش بەوە ناسراوە كە پێگەی سەرەكی ئەو چەكدارانەیە كە دژی بزوتنەوەی تالیبانن.
هەر بۆئەوەش ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان گەیشتە شارەكەو بئەوەی لەگەڵ محەمەد عەتا نور یەكێك لە كەسایەتییە بەهێزەكانی مەزار شەریف‌و عەبدولڕەشید دۆستم كە یەكێكە لە ئەمیرەكانی جەنگ كۆببێتەوە.
بە گوێرەی چەند ڤیدیۆیەكیش كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە دۆستم بەیاوەری كەتیبەیەك چەكدار لە فڕۆكەخانەی كابوڵەوە بەرەو مەزار شەریف كەوتەڕێ‌.


بایدن پەشیمان نیە
سەرەڕای بەردەوامیی پێشڕەویی هێزەكانی تالیبان, جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەمریكا پەشیمان نیەو داوا لە سەركردە ئەفغانییەكان دەكات خەبات بكەن لە پێناوی وڵاتەكەیاندا.
بایدن لە وتەیەكیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە كۆشكی سپی وتی ئەمریكا پابەندی ئەو ئەركانەیە كە لە  ئەفغانستان لەئەستۆیدایە كە بریتین  لە پاڵپشتیكردن لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوەو پێدانی موچە بە سەربازانی سوپای ئەفغانستان‌و دابینكردنی خۆراك‌و كەلوپەلی سەربازی بۆ سوپای ئەفغانستان.
بایدن هانی سەركردەكانی ئەفغانستانیشی دا كە لە پێناوی خۆیان‌و نەتەوەكەیاندا شەڕبكەن‌و وتی " زیاتر لە هەزار ملیار دۆلارمان لە ماوەی 20 ساڵدا خەرجكردووەو مەشق و راهێنانمان بەزیاتر لە 300 هەزار سەربازی ئەفغانی كردووەو چەكو تەقەمەنیمان بۆ دابینكردون".


دانوستان لەبری شەڕ
لەكاتێكدا رۆژە بەڕۆژ شەڕ لەئەفغانستان گەرمتر دەبێت دیپلۆماتكارانی ئەمریكا لە هەوڵدان دانوستەكانی نێوان حكومەتی ئەفغانستان‌و بزوتنەوەی تالیبان لە دەوحەی پایتەختی  قەتەر بەگەڕ بخەنەوە كە چەقی بەستووە, زەڵمای خەلیلزاد نوێنەری ئەمریكا لەو دانوستانانە فشاردەكات بۆئەوەی تالیبان بە بڕیاری ئاگربەست قایل بكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 0 خولەک

Iran: 1,500 Killed, Including 200 Civilians and 1,300 Soldiers

null
پێش 25 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز