سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە ئەستێرەیەكی تەلەفزیۆنەوە بۆ ئەستێرەیەكی سیاسی

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 حوزەیران 2021

لە ئەستێرەیەكی تەلەفزیۆنەوە بۆ ئەستێرەیەكی سیاسی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
دوای (12) ساڵ لە سەرۆكایەتی حكومەت ئەمشەو یائیر لاپید كۆتایی بە سەرۆكایەتی بنیامین نەتەنیاهۆ هێنا، ئەگەر ئەمشەو حكومەت پێكنەهاتایە گەلی ئیسرائیل دەبوایە پێنجەم هەڵبژاردنیان ئەنجامبدایە.
یائیر لاپید سەرۆكی حزبی " یش عتید" ( داهاتوو لێرەیە)ی ئیسرائیلیە توانی لە كۆی (120) كورسی پەرلەمان (61) كۆبكاتەوەو حكومەت پێكبهێنێت.

یائیر لاپید كێیە؟

?پێشتر لاپید ئەستێرەیەكی تەلەفزیۆنی بوو لە ئیسرائیل.
?یائیر لاپید ساڵی 1963 لە تەلئەبیب لەدایكبوە.
?باوكی تۆمی لاپید رۆژنامەنوس‌و وەزیری داد بووە.
?دایكی شولامیت نوسەرێكی بەناوبانگی رۆمانی پۆلیسییە لە ئیسرائیل.
?یائیر لە رۆژنامەی مەعاریف سەرەتا دەستی بەكار كردووە
?پاشان چوەتە رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی بەناوبانگی ئیسرائیل‌و بەوەش بوەتە ناوێكی ناسراو لە وڵاتەكەی
?ماوەیەك وەك ئارەزمەندێك یاری بۆكسێنی كردووە‌و مەشقی لەسەر وەرزشەكانی بەرگری كردووە.
?رۆمانی پۆلیسی و زنجیرەی تەلەفزیۆنی‌و گۆرانی نوسیوە‌و لە فیلمیشدا رۆڵی بینیوە.
?بەرنامە دیالۆگییەكەی كە لە تەلەفزیۆن پێشكەشی كردووە بۆ چەندین ساڵ جەماوەرێكی زۆری هەبووە
?لاپید خۆی وەك نیشتمان پەروەرێكی لیبراڵی و عەلمانی دەناسێنێت.
?ساڵی 2012 وازی لە كاری رۆژنامەنوسی هێنا‌و حزبی " یش عتید"ی دامەزراند.
?ئازاری 2020 بەشداری هەڵبژاردنی كرد لە چوارشێوەی هاوپەیمانی ( شین سپی) بە سەرۆكایەتی ژەنەراڵ بینی گانتس وەزیری بەرگری ئێستا
?دوای رێككەوتنی گانتس لەگەڵ نەتەنیاهۆ لە هاوپەیمانێتییەكە كشایەوە‌و بەوەش جەماوەری گانتس كەمبوەوە‌و لاپید بووە سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن.
?حزبەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە 23ی ئازار (17 ) كورسی بەدەستهێنا‌و لە پلەی دووەمدا هات.
?پاش شكستهێنانی نەتەنیاهۆ لە پێكهێنانی حكومەت لاپید هەوڵەكانی چڕكردەوەو توانی (61) كورسی لەكۆی (120) كورسی كۆبكاتەوەو حكومەت پێكبهێنێت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 4 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 23 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟