سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەمواری مادەی 25ی دەستوری ئەمریكا چیە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی دووەم 2021

هەمواری مادەی 25ی دەستوری ئەمریكا چیە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

لەدوای هەڵکوتانەسەر بارەگای کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپەوە، ئێستا لەسەر ئاستی باڵا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە داوا دەکرێت بە گوێرەی هەمواری 25 مینی دەستوری ئەمریکا، ترەمپ لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، هەرچەندە ماوەی یاسایی ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتیدا چەند ڕۆژێکی کەمی ماوەو 20 ی ئەم مانگە بەڕەسمی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت،

هەمواری 25 چیە؟ چۆن جێبەجێ دەکرێت؟
هەمواری 25 ی دەستوری،ئەمریکا ساڵی 1967 پەسەندکرا، دوای تیرۆرکرنی سەرۆک جۆن کنێدی، ئەم هەموارە ڕێگاکانی گواستنەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دیاریدەکات لە کاتی: 
٭ دەستلەرکێشانەوەی سەرۆک
٭ مردنی سەرۆک
٭ لەسەرکارلابردنی سەرۆک
٭  پەککەوتنی کاتی سەرۆک
بەگوێرەی هەموارەکە دەکرێ سەرۆک کۆنگرێس ئاگاداربکاتەوە کە ناتوانێ ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، بو نمونە بڵێ نەشتەرگەریی بۆ دەکرێ، وەک چۆن جۆرج بوشی کوڕ ساڵی 2007 کاتێک بڕیاردرا نازوری کۆڵۆنی بۆ بکرێ و بەهۆیەوە بێهۆشکرا، دیک چینی جێگری بەوەکالەت کرد بە سەرۆک.
هەروەها هەموارەکە ڕێگە بە جێگری سەرۆک دەدات ڕۆڵی سەرۆک بگێڕێت، هەتا سەرۆک دەگڕێتەوە.
هەروەها هەموارەکە ڕێگە بە جێگری سەرۆک و ئەندامانی حکومەت دەدات، سەرۆک لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە، ئەگەر پێیان وابوو سەرۆک توانای بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی نیە.
بڕگەی چوارەمی هەموارەکە کە تائێستا بەکارنەهێنراوە، دەڵێت، ئەگەر جێگری سەرۆک بە پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی حکومەت، یان دەستەیەک کە کۆنگرێس بەیاسا دایبمەزێنێت، هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پیران ئاگاداربکاتەوە بەوەی کە سەرۆک توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی نیە، دەکرێ دەستبەجێ جێگری سەرۆک بەشێوەیەکی سەرۆکی کاتی ئەو ئەرکانە بەڕێوەبەرێت. 
ئەگەر سەرۆک سەرۆک نکوڵی لەوەکردو ڕایگەیاند کە توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی لەدەستنەداوەو جێگرەکەی و ئەندامانی تری حکومەت سوربوون لەسەر پەککەوتنی سەرۆک، ئەوا پرسەکە ڕەوانەی کۆنگرێس دەکرێت، بۆئەوەێ دەنگی لەسەر بدات و دیاری بکات کە سەرۆک توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەدەستداوە یان نا.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 6 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟