سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەرگری لەش دوای تێپەڕاندنی كۆرۆنا هەشت مانگ بەردەوامیی دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 کانوونی یەکەم 2020

بەرگری لەش دوای تێپەڕاندنی كۆرۆنا هەشت مانگ بەردەوامیی دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو :
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە بەرگری لەشی مرۆڤ پاش تێپەڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ(COVID-19) بەردەوامیی دەبێت بۆ ماوەی هەشت مانگ.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ڕێژەی خانە بەرهەمهێنەكانی دژە تەن لە بەرزبونەوە بەردەوام بوو لە لەشی كەسە خۆبەشە بەشداربووەكان لە لێكۆڵینەوەكەدا بۆ ماوەی ١٥٠ ڕۆژ،  تا ٢٤٠ ڕۆژیش هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئەمەش توانای لەشیان دەردەخات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكەدا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
بەپێی ڕۆژنامەی ”تایمز ئۆف ئیسرائیل” دوو لێكۆڵینەوەی دیكە باس لەوە دەكەن ئەو نەخۆشانەی لەشیان دژە تەنی پەیداكردووە چانسی پۆزەتیڤ بوونی پشكنینەكانیان كەمترە بۆ ماوەیەك كە لە شەش مانگ كەمتر نیە.
ئەم ئەنجامانەش ئەگەری سەركەوتنی ئەو پێكوتە(ڤاكسین)انە زیاد دەكەن  كە كار لەسەر هاندانی لەش دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی دژە تەنەكان.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 10 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 11 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان