سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

واشنتۆن پۆست: كەسە نزیكەكانی ئامۆژگاری ترەمپیان كردووە  خۆی بۆ شكست ئامادە بكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی دووەم 2020

واشنتۆن پۆست: كەسە نزیكەكانی ئامۆژگاری ترەمپیان كردووە  خۆی بۆ شكست ئامادە بكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، كەسە نزیكەكانی، ئامۆژگاری ترەمپیان كردووە خۆی ئامادە بكات بۆ ئەگەری دۆڕاندنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.
ئەمە لەكاتێكدایە وتاری داننان بە شكست كە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەحاڵی راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن‌و دۆڕاندنیان دەیخوێننەوە‌و تێیدا پیرۆزبایی لە كاندیدی براوە دەكەن، لەلایەن تیمی ترەمپەوە تائێستا ئامادە نەكراوە. 
رۆژنامە ئەمریكییەكە باسی لەوەكردووە، ماوەی دوو رۆژە راوێژكارەكانی سەرقاڵی قسەكردنن لەگەڵ ترەمپ لەبارەی ئەوەی دەكرێت هەڵبژاردن بدۆڕێنێت‌و ئەگەر ئەمە روبدات دەبێت چۆن مامەڵە بكات. 
(واشنتۆن پۆست) پێشبینی ئەوەی كردووە، ئەگەر بدۆڕێت، پێناچێت ترەمپ بەشێوە نەریتییەكە (واتا خوێندنەوەی وتاری شكست) دان بە دۆڕانەكەیدا بنێت، بەتایبەتیش لەكاتێكدا كە یەكێك لە كارمەندەكانی كەمپەینی ترەمپ باسی لەوەكردووە هیچ ئامادەكارییەك بۆ نوسینی وتاری داننان بە شكستدا نەكراوە. 
رۆژنامەكە پێشبینی ئەوەشی كردووە، تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنیش بدۆڕێنێت، ترەمپ بەردەوام بێت لەسەر بانگەشە "بێ بنەماكان"ی سەبارەت بەوەی سەركەوتنەكەیان لێ دزیوە.
بەپێی زانیارییەكانی (واشنتۆن پۆست)، دەوروبەرەكەی ترەمپ دابەشبوون بەسەر دوو كەمپدا، ئەندامانی خێزانەكەی باوەڕیانوایە هێشتا ترەمپ دەتوانێت سەركەوێت‌و دەبێت هەوڵی بەدیهێنانی سەركەوتن بدات، بەڵام ئەندامانی كەمپەكەی تر كە زۆرینەن‌و پێكهاتوون لە گروپێك لە راوێژكارانی سەرۆك‌و سەركردەی كۆمارییەكان، دانیان بە دۆڕاندنی هەڵبژاردنەكەدا ناوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە