سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چارەنوسی سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2020

چارەنوسی سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
دوای بەجێهێشتنی كۆشكی سپی و ماوەی سەرۆكاتیان، سەرۆكەكانی ئەمریكا لەلایەن دەوڵەتەوە ئەم پێدوایستیانەیان بۆ دابیندەكرێ:
٭ مووچەیەكی خانەنشینی كە بڕەكەی (200 هەزار) دۆلارە لە ساڵێكدا.
٭ هەندێك قەرەبوو، لەگەڵ ئۆتۆمبیلی دیپلۆماسی.
٭ دڵنیای تەندروستی و پۆستەی خۆڕایی.
٭ دابینكردنی پاسەوان بۆ خۆیان و ژن و منداڵەكانیان بە درێژایی ژیانیان.
٭ سەرۆك دەتوانێت لەسەر بودجەی دەوڵەت كەسێك بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكان دابنێت.
٭ سەرۆك دەتوانێت داوای پارەی زیاتر بكات بۆ چەند خەرجییەكی دیاریكراو، بۆ نمونە بوشی كوڕ زیاتر لە (یەك ملێۆن) دۆلاری وەرگرتوە بۆ نوسینگەكەی و فەرمانبەرەكانی، ئەوەش زۆرترین بڕە پارەیە كە سەرۆكێكی ئەمریكا دوای خانەنشینبوون وەری گرتبێ.
٭جگە لە خانەنشین سەرۆكەكان دەتوانن لە چەند ڕێگەیەكی ترەوە پارەی زیاتر بەدەستبهێنن وەك: 
- بەشداریكردن لە كۆنگرەو كۆنفرانس
-  وتنەوەی وانە بەشێوەی وانەبێژی
- گرێبەستكردن بۆ بڵاوكردنەوەی كتێب
بۆ نمونە، باراك ئۆباما دوای یەك مانگ لە بەجێهێشتنی كۆشكی سپی بە بڕی (60 ملیۆن) دۆلار گرێبەستێكی ئیمزاكرد بۆ بڵاوكردنەوەی بیرەوەرییەكانی.
٭  پێش ساڵی 1958  سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای بەجێهێشتنی كۆشكی سپی، هیچ بڕە پارەیەكیان پێ نەدەدرا.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە