سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ترەمپ و كیم جۆن ئون لە سەنگاپوورە كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2018

ترەمپ و كیم جۆن ئون لە سەنگاپوورە كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور 12ی حوەزیرانی داهاتوو لە سەنگاپوورە ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بە گوێرەی وتەی ترەمپ.
ترەمپ لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وتی:" هەر یەكێكمان هەوڵدەدەین لە پێناوی ئاشتی جیهاندا بیكەینە ساتێكی مێژویی".
ئەمڕۆ پێنج شەممەش مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆبوونەوەكە بە سەردانێك گەیشتە پیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكور، چەند ساتێكیش دوای ئاشكراكردنی كات و شوێنی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و ئون، كۆریای باكور سێ‌ زیندانی ئەمریكی ئازادكرد و گەیشتنەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
دۆناڵد ترەمپ نیسانی رابردوو جیهانی تووشی شۆك كرد، كاتێك لە هەنگاوێكی بێ‌ وێنەدا داوایەكی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كیم جۆن ئون پەسەندكرد.
سەنگاپوورە تائێستا چەندین بۆنە و كۆبوونەوەی دیپلۆماتیی باڵای بەخۆیەوە بینەوە و ساڵی 2015 سەركردەی چین و تایوان لەو وڵاتە بچوكەی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا كۆبوونەوەو ئەوەش دوای 60 ساڵ یەكەم كۆبوونەوەی سەركردەی ئەو دوو وڵاتە بوو.
سەنگاپوورە و ئەمریكا پەیوەندی پتەویان هەیە، هەروەها سەنگاپورە لەگەڵ كۆریای باكوردا پەیوەندی دیپلۆماتی هەیە، بەڵام تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو هاوكات لەگەڵ توندتركردنی سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر پیۆنگ یانگ پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ كۆریای باكور هەڵپەسارد.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات