سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی ئیسرائیل و ئیماراتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئاب 2020

لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی ئیسرائیل و ئیماراتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو):
"ئیبراهیم" ئەمە ناوی ئەو رێككەوتنەیە كە ئیماراتی عەرەبی بەنێوەندگیری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل كردویەتی، لەدوای میسرو ئوردن، ئیمارات بوو بە سێیەمین وڵاتی عەرەبی كە "بەتەواوەتی" پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە
ئیماراتی عەرەبی‌و ئیسرائیل بەنێوەندگیری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنی نوێیان كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی هاوبەش كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا‌و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل‌و شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینی ئەبوزەبی‌و جێگری فەرمانگی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی عەرەبی بڵاویانكردوەتەوە، ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە (ئەوەی بۆ رایگشتی بڵاوكراوەتەوە) بەمجۆرەیە: 
•    دەكرێت ئەم دەستكەوتە مێژووییە ئاشتی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بكات، ئەمە شایەتیدانە لەسەر دیپلۆماسیەتی ئازایانە‌و ئەو روانگەیەی كە هەرسێ سەرۆك هەیانە، هەروەها شایەتیداننە لەسەر ئازایەتی ئیماراتی عەرەبی‌و ئیسرائیل بۆ كێشانی ئاڕاستتەیەكی نوێ كە دەرفەت لەبەردەم توانایەكی گەورە لەناوچەكە دەكاتەوە.
•    لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەفدی ئیمارات‌و ئیسرائیل كۆدەبنەوە بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی دوو قۆڵی لە كەرتەكانی (وەبەرهێنان، گەشتیاری، گەشتی راستەوخۆی ئاسمانیی، ئاسایش، پەیوەندییەكان‌و تەكنەلۆژیا، وزە، چاودێری تەندروستی، رۆشنبیری‌و ژینگە، كردنەوەی باڵیۆزخانە‌و چەند بوارێكی تر).
•    دەستپێكردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوان دوو گەورەترین ئابوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەكرێت ببێتەهۆی هەستانەوەی ناوچەكە لەڕێگەی هاندانی گەشەی ئابوریی‌و بەهێزكردنی داهێنانی تەكنەلۆژی‌و پەیوەندنی نێوان گەلان.
•    لە بەرەنجامی ئەم كرانەوە دیپلۆماسییە‌و لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەكریكا‌و بەپاڵپشتی ئیماراتی عەرەبی، ئیسرائیل پلانی دەستگرتن بەسەر زەوی فەلەستینییەكان (زەوییەكانی كەناری خۆرئاوا) رادەگرێت ئەمەش لەچوارچێوەی پلانی ترەمپدا بۆ ئاشتی.
•    ئیماراتی عەرەبی‌و ئیسرائیل بەشێوەیەكی خێرا هاریكارییەكانی نێوانیان خێراو بەهێز دەكەن لەبواری گەشەپێدانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
•    دەستپێكردنی پەیوەندی ئاشتیانەی دیپلۆماسی لەنێوان دوان لە بەهێزترین هاوبەشەكانی ئەمریكا لەناوچەكە، ئیماراتی عەرەبی‌و ئیسرائیل دەباتە پاڵ ئەمریكا بۆ دەستپێكردنی ئەجێندایەتی ستراتیژی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و فراوانكردنی هاریكاری دیپلۆماسی‌و بازرگانی‌و ئەمنی.
•    ئیماراتی عەرەبی‌و ئیسرائیل هاوبەشی ئەمریكا دەبن لە روانگەی هەڕەشەو دەرفەتەكان لەناوچەكە، ئەمە سەرباری پابەندبوونی هاوبەشیان بە بەهێزكردنی سەقامگیری لەرێگەی بەشداری دیپلۆماسی‌و زیادكردنی تەواوكاری ئابوری‌و هەماهەنگی ئەمنی، ئەم رێككەوتنە دەبێتەهۆی دروستبوونی ژیانێكی باشتر بۆ هەردوو گەلی ئیمارات‌و ئیسرائیل‌و ناوچەكەش. 
•    هەردوولا هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دادپەروەرانە‌و گشتگیرو بەردەوام بۆ ململانێی فەلەستین‌و ئیسرائیل.
•    بەگوێرەی پلانی ئاشتی هەموو موسوڵمانان مافی ئەوەیان دەبێت سەردانی مزگەوتی "ئەقسا" بكەن‌و نوێژی تێدا بكەن‌و دەبێت ناوچە پیرۆزەكانی تر لە قودس بكرێنەوە بەڕووی نوێژخوێنان لە هەموو ئاینەكان.

رێككەوتنی ئیبراهیم
ئیماراتی عەرەبی یەكەمین وڵاتانی ناوچەی كەنداوی عەرەبە پەیوەندی خۆی "بەتەواوەتی" لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی سێیەمین وڵاتە لەدوای هەریەكە لە میسرو ئوردنەوە.
رێككەوتنەكەی نێوان ئیمارات‌و ئیسرائیل كە بەنێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ كراوە ناوی لێنراوە "رێككەوتنی ئیبراهیم" ئەمە وەكو ئاماژەیەك بۆ پێغەمبەر ئیبراهیم وەكو باوكی پێغەمبەران‌و هەموو ئاینەكانی ناوچەكە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟