سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزیرێكی ئیسرائیل: بەشار ئەسەد دەكوژین

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئایار 2018

وەزیرێكی ئیسرائیل: بەشار ئەسەد دەكوژین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

وەزیری وزەی ئیسرائیل هەڕەشەی كوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا و كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەكەی دەكات.
تۆریوفال شتاینتز، وەزیری وەزەی ئیسرائیل لە لێدوانێکید بۆ سایتی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆت وتی " ئیسرائیل بەشار ئەسەد دەكوژێت و كۆتایی بە حكومەتەكەی دەهێنێت ئەگەر بەردەوام بێت لە رێگەدان بە هێزەكانی ئێران تا لەسەر خاكی ئەو وڵاتە كاربكەن."
شتاینتز وتیشی:" ئەگەر ئەسەد رێگە بە ئێران بدات سوریا بكاتە بنكەیەكی سەربازی بۆ هێرشكردنە سەرمان، ئەوان پێویستە بزانێت كە ئەوە كۆتاییەتی."
ئەو وەزیرەی حكومەتی ئیسرائیل راشیگەیاند تەلئەبیب تائێستا دەستی وەرنەداوەتە جەنگی سوریا، هۆشداریشدا لەوەی كە ئێران خاكی ئەو وڵاتە بكاتە بنكەیەك بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 22 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە