سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كلاسیكۆی ئیسپانیی .. چەند راستیی و ژمارەیەك

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئایار 2018

كلاسیكۆی ئیسپانیی .. چەند راستیی و ژمارەیەك

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كاتژمێر 9:45 خولی ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 36 خولی ئیسپانیا " لالیگا"  لە یاری كلاسیكۆدا، یانەی بەرشەلۆنە كە جامی ئەمساڵی خولەكەی مسۆگەركردووە میوانداریی یانەی ریاڵ مەدریدی نەیاری كلاسیكی دەكات، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ریاڵ مەدرید لە ئامادەكارییدایە بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر لیڤەرپوڵ.
یانەی بەرشەلۆنە وەرزی ئەمساڵ توانی بە سەركەوتوویی و بە دووركەوتنەوەی یاریزانی لێهاتووی تپیەكە " نەیمار داسیلڤا" كە لە گرێبەستێكی مێژوویدا چووە ریزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، نازناوەكە بەدەستبهێنێت، بەڵام دەرچوونی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی رۆمای ئیتالی جەماوەر و هەوادارانی تیپكەی بێ‌ ئومێد و نیگەران كرد، بە تایبەت لە یاری گەڕانەوەدا كە هاوڕێكانی میسی بە سێ‌ گۆڵی خاوێن یارییەكەیان دۆڕاند.
تیپەكەی  كەتەلۆنیا هەلی ئەوەی لەبەردەستدایە ئەمشەو كلاسیكۆی " كامپ نو" لە ریاڵ مەدرید بەرێتەوە و ببێتە یەكەمین یانە لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا وەرزێك بە بێ دۆڕاندنی هیچ یارییەكە كۆتایی پێدێنێت.
چەند راستییەك دەربارەی كلاسیكۆی ئیسپانیا
•    كلاسیكۆی ئەمشەو كلاسیكۆی ژمارە 138 لە سەرجەم ركابەرێتییەكاندا، بەرشەلۆنە 93 یاریی كلاسیكۆی
•    بەرشەلۆنە لە سێ‌ كلاسیكۆی دوایی لە یاریگای كامپ نۆ  لەسەرجەم ركابەرێتییەكاندا هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە.
•    دواهەمینجار كە بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی لە ریاڵ مەدریدی بردبێتەوە ئازاری 2015 بووە.
•    لەوانەیە ریاڵ مەدرید ببێتە یەكەمین یانە 400 گۆڵ لە یاریی كلاسیكۆ تۆماربكات ( ئێستا 399 گۆڵی هەیە و بەرشەلۆنە 387 گۆڵ ).
•     بەرشەلۆنە دەیەوێت دووجار لە یەك وەرزدا لە خولی ئیسپانیادا لە ریاڵ مەدرید بەرێتەوە وەك ئەوەی لە وەرزی ( 2013 / 2014 ) كردی.
•     لە بیست یاریی دوایی كلاسیكۆدا بەرشەلۆنە 46 گۆڵی لە ریاڵ مەدرید كردووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 19 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات