سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

بۆچی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناونراوە "COVID-19" ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئازار 2020

بۆچی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناونراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
لەكاتی سەرهەڵدانی بەڵای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌، زاناكان دەستەواژەی كۆڤید_19 یان بەكارهێنا وەك ناوی فەرمی بۆ ڤایرۆسەكە.
بەسادەیی، دەكرێت دەستەواژەی كۆڤید_19 دابەشبكرێت بۆ "CO" كوتكراوەی(كۆرۆنا)، (VI) كورتكراوەی (ڤایرۆس)، پیتی (D)یش كورتكراوەی وشەی نەخۆشییە(Disease)، ژمارە 19ش، ئاماژەیە بۆ ساڵی 2019، ئەو ساڵەی بۆ یەكەم جار ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا دەركەوت. 

لەسایەی ئەو دۆخی شڵەژانەی لەئاكامی ڕێوشوێنی توندی حكومەتەكان بۆ ڕاگرتنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هاتوەتە ئاراوە، پرسیارەكان لەبارەی ڤایرۆسەكە زۆتردەبن، بەجۆرێك زۆرێك دەیانەوێت تەواوی زانیاری‌و وردەكاری لەبارەیەوە بزانن.
لەگەڵ ئەوەی ئاشكراكردنی هەموو دەستەواژە زانستییەكان ڕەنگە دۆخی دڵەڕاوكێ‌  سەبارەت بە تەندروستیمان‌و، ڕەنگە ببێتە هۆی فشارێكی ناپێویستیش لەدۆخێكی ناهەمواری وەك ئێستادا.
لەنێو ئەو پرسیارانەدا كە زۆر دەكرێن لەبارەی كۆرۆنا ئەوەیە، ناوی كۆڤید_19 واتای چییە‌و، بۆچی ئەو دەستەواژەیە بەكاردەهێنرێت؟.
بەسادەیی، دەكرێت دەستەواژەی كۆڤید_19 دابەشبكرێت بۆ "CO" كوتكراوەی(كۆرۆنا)، (VI) كورتكراوەی (ڤایرۆس)، پیتی (D)یش كورتكراوەی وشەی نەخۆشییە(Disease)، ژمارە 19ش، ئاماژەیە بۆ ساڵی 2019، ئەو ساڵەی بۆ یەكەم جار ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا دەركەوت.
ئەو نەخۆشییەی كە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە سەریهەڵدا، لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە ئەم ناوەی لێنراو لەوبارەیەشەوە دەڵێت:"بوونی ناوێك گرنگە بۆ ڕێگریكردن لەبەكارهێنانی ناوی تر كە ڕەنگە ووردودروست نەبێت. شارەزایانیش دەڵێن: ناوی نەخۆشی سود بەخشە لەكاتی بڵاوبونەوەی پەتاكە.
پێش ئەوەی بە فەرمی ناوی بنرێت COVID-19، زانایان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان دەوت  nCoV-2019))، ئەوەش مانای ڤایرۆسی تاجی نوێی لەساڵی 2019.
ڤایرۆسی تاجی نوێ SARS-CoV-2 یشی پێدەڵێن، پێشتر بە ناوی nCoV-2019))، ئاماژەی پێدەكرا، كە وەچەیەكی نوێیە لەلایەن مرۆڤەوە پێشتر دیارینەكراوە.
ڤایرۆسی تاجی گروپێكی گەورەن لەو ڤایرۆسانەی كە دەكرێت ببنە هۆی نەخۆشی لەنێوان  هەڵامەت بۆ نەخۆشی مەترسیدارتری هەناسەدان (MERS)‌و هەوكردنی توندی سیییەكان .(SARS)
لەگەڵ ئاشكراكردنی بۆ یەكەمجار لە شاری وۆهانی چینی لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2019، بەشێوەیەكی خێرا بڵاوبووەوە، بەجۆرێك ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆڤید_19ی بە بەڵایەكی جیهانی ناوبرد.
نیشانە سەرەتاییەكانی كۆڤید_19 خۆی لە تاو كۆكەو قورسی هەناسەدان‌و ئازاری ماسولكەكان‌و ماندووبوون دەبینێتەوە. ئەو حاڵەتانەشی كە مەترسیدارترن، دەبنە هۆی هەوكردنی توندی سیییەكان‌و توندیی هەناسەدان.
هەواڵی خۆش سەبارەت بە كۆڤید_19 ئەوەیە، 80% نەخۆشەكان چاكدەبنەوە، لەكاتێكدا تەنها 6% تووشبوان بەتوندی پێوەی دەناڵێنن.
لەگەڵ ئەوەی هەموو ڕۆژێك ژمارەی كەسانی تووشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە، دەتوانین هەریەكەمان ڕۆڵمان هەبێت لە سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، لەڕێی پیادەكردنی ئەو ڕێنماییانەی حكومەت دایناون، كە خۆی لەمانەوە لەماڵەوە دەبینێتەوە، لەگەڵ دەست شۆردن بەسابوون بەشێوەیەكی ڕێك‌وپێك. 
سەرچاوە: ڕۆژنامەی زە سەن

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 11 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟