سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كۆمپانیای لاڤارج هاوكاری داعشی كردووە لە سوریا

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئایار 2018

كۆمپانیای لاڤارج هاوكاری داعشی كردووە لە سوریا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

چەند سەرچاوەیەكی دادوەری فەرەنسا رایانگەیاند ئەو لێكۆڵینەوەكانی 11 مانگە بەردەوامە ئاشكرایانكردووە كۆمپانیای لاڤارجی فەرەنسی- سویسریی هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستییەكانی كردووە لە سوریا بە تایبەتی رێكخراوی داعش.
میدیاكانی فەرەنسا ئاشكرایانكرد كۆمپانیاكە بڕێك لە چیمەنتۆی داوەتە رێكخراوی داعش بۆئەوەی خۆی مامەڵەی پێوەبكات.
روونیشیانكردەوە كۆمپانیاەكە چەند رێگایەكی بۆ پاراستنی دامەزروەكانی لەناوچەی جەلابیەی سوریا گرتوەتەبەر لەوانەش پێدانی پارە بە گروپە چەكدارەكان و كڕینی سوتەمەنی لە رێكخراوی داعش.
كۆمپانیای لاڤارج تشرینی یەكەمی 2010  شەش مانگ پێش ئاڵۆزیبوونی دۆخی سوریا كارگەیەكی چیمەنتۆی لە ناوچەی جەلابیەی باكوری سوریا بەگەڕخست و 680 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجكرد و لە ساڵی 2013 بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ داڕما و داعش ناوچەكەی كۆنترۆڵكرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ و كۆمپانیا بیانییەكانی تر لاڤارج بڕیاریدا لە سوریا بمێنێتەوە.
دەسەڵاتی دادوەری لە فەرەنسا لە ئەیلولی 2017ەوە تۆمەتی "هاوكاریكردنی مادی پلانی تیرۆریستی" ئاراستەی ئەریك ئۆڵسن بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای لاڤارج هۆڵسیم كرد، ئەوەش لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی هاوكاریكردنی داعش بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هاوكاری دارایی داعشی كردووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە