سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 نیسان 2018

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەمبەر راد وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهۆی خستنەڕووی زانیاری هەڵە بە پەرلەمان دەستی لەكاركێشایەوە.
راد وتی:" بە نائەنقەست ئەندامانی پەرلەمانی چەواشە كردووە" دەربارەی پلانەكانی حكومەت بۆ دیپۆرتكردنەوەی ژمارەیەك لە كۆچبەرە ناشەرعییەكان.
راد كە ئەمڕۆ دووشەممە لە پەرلەمان روونكردنەوە دەدات، لە سكانداڵی كۆچبەرانی وڵاتانی كۆمۆنوێڵس رووبەڕوووی گوشاری توند بووەوە كە بە سكانداڵی " ویندراش" ناسراوە.
هەروەها راد لە ئامانجەكانی وەزارەتەكەی بۆ دیپۆرتكردنەوە ی پەنابەران رووبەڕووی رەخنەی توند بوەوە.
دیان ئەبۆت وەزیری سێبەری ناوخۆ كە چەندینجار داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری ناوخۆی كردوە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی راد وتی :" رێوشوێنێكی دروستی پەیڕەوكردووە."
دوێنێ‌ یەكشەممە رۆژنامەی گاردیان دەقی تەواوەتی نامەیەكی ئەمبەر رادی بڵاوكردەوە كە ئاراستەی تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی كردوووە و ماوەی هەفتەیەكی ئەو رۆژنامەیە راپۆرتی لەسەر بڵاودەكاتەوە.
راد لە نامەكەیدا ئامانجی خۆی لە پلانێكدا كە دەكرێت جێبەجێبكرێت روونكردوەتەوە بۆ دیپۆرتكردنەوەی زیاتر 10%ی كۆچبەرانی نایاسایی لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا.
ئێوارەی یەكشەممە ئەمبەر رۆد بە تەلەفۆن مەی لە دەستلەكاركێشانەوەی ئاگاداركردەوە و وتەبێژی سەرۆك وەزیرانیش وتی :" سەرۆك وەزیران دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری ناوخۆی پەسەند كردووە."

ئەمڕۆش ساجد جاوید وەک وەزیری نوێی ناوخۆ دەستنیشان کرا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە