سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گرێبەستی سەدە.. ئاشتی یان شەڕ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنێ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی دووەم 2020

گرێبەستی سەدە.. ئاشتی یان شەڕ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنێ 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
دۆناڵد ترەمپ  بە (50 ملیار) دۆلارو 179 پرۆژەو (یەك ملیۆن) هەلی كار دەیەوێت فەلەستینیەكان رازی بكات بە گرێبەستی سەدەو مەحمود عەباسیش بە هەزار نەخێر وەڵامی دەداتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وردەكاری ڕێككەوتنی "گرێبەستی سەدە" ڕادەگەیەنێت كە تایبەتە بەیەكلاكردنەوەی كێشەی عەرەب_ئیسرائیل.
پوختەی پرۆژەكە  "گرێبەستی سەدە"
?قودس پایتەختی ئیسرائیلە.
?قودسی خۆرهەڵات دەكرێتە پایتەختی فەلەستین.
?دەوڵەتێك بۆ فەلەستینییەكان دادەمەزرێت و شانبەشانی ئیسرائیل كار دەكات.
?ئەگەر مەحمود عەباس رێگەی ئاشتی هەڵبژێرێت، ئەمەریكا لە هەموو هەنگاوەكان لەگەڵی دەبێت.
?وەبەرهێنان بە بڕی 50 ملیار دۆلار دەكەین لە فەلەستین
?یەك ملیۆن هەلی كار بۆ فەلەستینیەكان دابین دەكەین
?179 پرۆە لە ناوچە فەلەستینیەكان درووست دەكەین 
?ریگە بە موسڵمانان دەدرێت سەردانی ئەقسا بكەن.
? ئەمەریكا دان دەنێت بە كۆمەڵگە جوولەكە نشینەكانی كەناری خۆرئاوا.
?بۆ ماوەی چوار ساڵ ئیسرائیل هیچ كۆمەڵگەیەی نوێی نیشتەجێبوون درووست ناكات.
?دەوڵەتی فەلەستین دەبێت پابەند بێت بە رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادی میدیا و دادوەری سەربەخۆ.
? لە رێگەی پرد و تونێل و رێگەی وشكانییەوە كەرتی غەززە و كەناری خۆرئاوا بەیەكەوە دەبەسترێنەوە.
?ئامانج لە لە پرۆژە پێشنیازكراوەكەوە بەدیهێنانی ئاشتی راستەقینەیە

مەحمود عەباس بە نەخێر وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە
مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین وەڵامی پێشنیازەكەی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوەو رایدەگەیەنێت:
?هەزار جار نەخێر بۆ ئەو پێشنیازەی ترەمپ
?پرۆژەی گرێبەستی سەدە كۆتایی پرۆژەی بەڵێنی بەلفۆرە.
?قودس بۆ فرۆشتن نییە
?گرێبەستی پیلانگێڕی شكستدەهێنێت و گەلی فەلەستین ڕەتیدەكاتەوە.
? بە پشتیوانی ئازادیخوازانی جیهان داگیركاری و پیلانگێڕییەكان سەركەوتوونابێت


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 14 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟