سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئینفۆگرافیک

دیارترین هێزو گروپە ناكۆكەكانی لیبیا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی دووەم 2020

دیارترین هێزو گروپە ناكۆكەكانی لیبیا 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
نەخشەی سیاسی و سەربازی لیبیا لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر  (هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی) كە  فایز ئەلسەراج سەرۆكایەتی دەكات كە تەرابلوسی پایتەخت و حكومەت و دام و دەزگا كانی بەدەستەوەیە،  هێزو گروپەكانی  سەر بە خەلیفە حەفتەر، كە دەیانەوێت تەرابلوسی پایتەخت لەدەستی هێزەكانی ویفاقی نیشتیمانی دەربهێنن.
ئێستا گروپ و هێزە ناوخۆییەكانی لیبیا دابەش بووە بەسەر ئەو دووبەرەیەدا:

یەكەم/ هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی (فایز ئەلسەراج)
* هێزی پاراستنی تەرابلوس
-    لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 دامەزراوە.
-    دیارترین گروپە شەڕكەرەكانی پشتیوانی حكومەتی ویفاق لەخۆ دەگرێت.
( شۆڕشگێڕەكانی لیبیا_ لیوای ئەلنەواسی_ هێزی ئەلرەدع و دەستوردانی هاوبەش 
میحوەری ئەبو سەلیم-ملیشای باب تاجورا).


•    كەتیبەی شۆڕشگێڕەكانی تەرابلوس
-لەمانگی كانونی ساڵی 2018 دامەزراوە.
-هەیسەم ئەلتاجوری سەركردایەتی دەكات، كۆنتڕۆڵی ڕووبەرێكی فراوانی
تەرابلوسی پایتەختی كردووە كە لەژێر سەرپەرشتی حكومەتی ویفاق دایە.
-خاوەنی بنكەی ئەمنیی و سەربازیی بەهێزە لە تاجوراو  عەینزارەو ئەلفرناج و
سەلاحەدین.
•    هێزی ئەلرەدع و دەستوەردانی خێرا.

-    لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 دامەزراوە.
-    (عەبدولغەنی ئەلكیكلی) سەركردایەتی دەكات، سەركردەی دیاری تەرابلوس
كە بە (غنیوە) ناسراوە.
-بە زیاد لە ناوێك ناسراوە(لیوای ئەبو سەلیم یان هێزی غنیوە).

•    كەتیبەی ئەلنەواسی
لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 دامەزراوە.
-لەلایەن (مستەفا قەدور)ەوە سەركردایەتی دەكرێت، كەسێكی توندڕەوی ناسراوە.
-ناسراوە بە هێزی هەشتەم، كە یەكێكە لەگروپە چەكدارەكانی پشتیوانی حكومەتی
ویفاقی نیشتمانی.  

•    هێزی ردعی تایبەت
-    لەساڵی 2016 دامەزراوە.
-    لەلایەن عەبدولرەئوف كارە ناسراو بە (شێخ ملازم).
-    سەر بە حكومەتی ویفاقی نیشتمانییە، كە پڕچەكترین و خاوەنی زۆرترین ژمارەی 
چەكدارە لە تەرابلوس.

•    لیوای ئەلبەقرە كەتیبەی 33 ی پیادە
-  لە ساڵی 2017 دامەزراوە.
- بەناوی سەركردەكەیەوە ناونراوە ( بەشیر خەلفەڵا) كە بە (بەشیر ئەلبەقەرە) ناسراوە.

*  لیوای مسیراتە
- زیاتر لە 100 كەتیبەو لیوا لە خۆ دەگرێت.
-پڕچەكترین  ئەوكەتیبانەن كە سەربە سوپای نیشتمانی نین.
-لەناوچەكانی ناوەڕاست جێگرین، ئەوەش وایكردووە دووربن لە ڕووداوەكان.


دووەم/ هێزەكانی سەر بە (خەلیفە حەفتەر)


•    هێزی ساعیقە.
- لەلایەن (وەنیس بوحماد)وە سەركردایەتی دەكرێت.
- لەیەكەم ڕۆژی شۆڕشی لیبیاوە لە ساڵی 2011 لە موعەمەر قەزافی جیابۆوە.
- خاوەنی 3300 چەكدارە.

•    كەتیبەی تاریقی كوڕی زیاد
- لەلایەن (سلێمان ئەلسعێتی)یەوە سەركردایەتی دەكرێت.
- پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەدام كوڕی خەلیفە حەفتەرەوە هەیە.
- لەكۆی گروپە چەكدارەكان ژمارەی زیاترو پڕچەكترە لە بەنغازی.

*  كەتیبەی 106
- لەلایەن سەدام حەفتەرەوە سەركردایەتی دەكرێت و لە بەنغازییە.
- لەساڵی 2018 بە فەرمانی حەفتەر كەتیبەی 101 پیادە خراوەتە پاڵی.

* لیوای 73 پیادە
- لە 11 تشرینی دووەمی ساڵی 2018 بە فەرمانی خەلیفە حەفتەر دروستكراوە.
- ڕاستەوخۆ سەربە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانە لە بەنغازی.
- عەمید( عەلی ئەلقەتعانی) سەركردایەتی دەكات.


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 21 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)