سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی رادەگرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی یەکەم 2019

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی رادەگرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
مایك پێنز جێگری سەرۆكی ئەمریكالە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمریكاو توركیا لەسەر راگرتنی شەڕ رێككەوتن و توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی لە باكوری سوریا بۆ ماوەی 120 كاتژمێر رادەگرێت "
جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد" بەپێی رێككەوتنەكە هێزەكانی یەپەگە بۆ ماوەی 20 میل لەناوچە سنوریەكان دەكشێنەوە، واتا هێزەكانی یەپەگە لەماوەی 5 رۆژدا لە ناوچەی ئارام دەكشێنەوە "
مایك پێنز ئەوەشی خستە روو كە لەماوەی 5 كاتژمێر كۆبونەوەدا لەگەڵ سەرۆكی توركیا گەیشتینە رێككەوتن و 
بەتوركیامان راگەیاند ئەگەر نەگەینە رێككەوتن ئەوا ئەمریكا سزای نوێ بەسەر توركیادا رادەگەیەنرێت، بەڵام ئێستا ئاگر بەست رادەیەگەیەنرێت سزای نوێ بەسەر توركیادا ناسەپێنرێت و سزای سەر كارەكتەرەكانی توركیاش هەڵدەوەشێنرێتەوە. 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی رێککەوتنی راگرتنی هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند:
? من لەبارەی رێککەوتنەکەوە قسەم لەگەڵ کردوون، کوردەکان زۆر خۆشحاڵن، تورکەکانیش خۆشحاڵن، ئێمەش خۆشحاڵین بەو رێککەوتنە.
? ئێمە توانیمان ئەو کارە لە سوریا بکەین کە سەرۆک ئۆباما نەیتوانی بیکات
? ئەردۆغان هاوڕیمەو خۆشم ئەوێ، بەڵام ئەو پیاوێکی توندە.
? تاوەکو دوو رۆژ لەمەوپێش تورکیا ئامادەی رێککەوتنی لەمجۆرە نەبوو.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 14 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)