سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"رێگە بەداگیركردنی زەڕەیەك لە خاكی سوریا نادەین"

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێ:" كورد هەموو شتێكی لەدەستدا، ئێمە رێگەنادەین توركیا زەڕەیەك لە خاكی سوریا داگیربكات".
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (وەتەن)، فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كشانەوەی ئەمریكا لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و پشتكردنی ئەمریكا لە كورد رایگەیاند:" كوردەكان هەموو شتێكیان دۆڕاند، بەڵام پێویستە خۆیان نەدۆڕێنن، لە كۆتایدا نیشتمان باوەش بۆ هەموو رۆڵەكانی دەكاتەوە، هەركەسێك دڵسۆز نەبوو بۆ وڵاتی خۆی، ئەوكاتە خۆی دەبینێتەوە كە فڕێدراوەتە دەرەوەی مێژوو".

سەبارەت بە هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، فەیسەڵ میقداد دەڵێ:" بەرگری لە هەموو خاكی سوریا دەكەین، رێگە بە داگیركاریكردنی زەڕەیەك لە خاكی سوریا نادەین.. پێویستە لەسەریان (توركیا) خۆیان نەخەنە مەترسییەوە، چونكە ئامادەباشین بۆ بەرگریكردن لە خاك‌و گەلەكەمان".

ساڵێك لەمەوبەر توركیا هێرشی كردەسەر كانتۆنی عەفرین‌و داگیری كرد، بەر لە هێرشەكە بەرپرسانی كورد لە رۆژئاوا لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی دیمەشق گفتوگۆیان كرد، بەڵام حكومەتی سوریا تەنیا تەماشاكەر بوو، هیچ جوڵەیەكی ئەوتۆی نەكرد.

ئێستا هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە، هیچ بەربەستێكی ئەوتۆ لەبەردەم روسیا‌و حكومەتی سوریادا نییە بۆ ئەوەی بەرگری لە هاتنەناوەوەی سوپای توركیا بكەن، بەڵام ئەمە رەنگە كۆتوبەندكرابێت بەچەندین مەرج لەسەر رۆژئاوای كوردستان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 خولەک

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 15 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 17 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز