هەواڵ
ئەندامێكی دیاری بزوتنەوەی حەماس لە مالیزیا تیرۆرکرا
بڵاوکراوەتەوە لە : 21 نیسان 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 21 نیسان 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەندامێكی باڵا بزوتنەوەكە بەناوی " فادی محەمە بەتش" تەمەن 36 ساڵ لەكاتی چوونیدا بۆ نوێژی بەیانی لە كوالالامپۆری پایتەختی مالیزیا تیرۆركرا.
بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەكەیدا هیچ لایەنێكی بە تیرۆركردنی ئەو ئەندامەی تۆمەتبار نەكردووە.
خانەوەادەكەشی ئیسرائیل بە تیرۆركردنی تۆمەتباردەكەن و حكومەتی ئیسرائیلیش هیچ كۆمێنتێكی لەسەر رووداوەكە نەداوە.
پۆلیسی مالیزیاش رایگەیاند دوو چەكدار بۆ ماوەی 20 خولەك لە دەرەوەی مزگەوتێك چاودێری " فادی بەتش " یان كردووە و دواتر شەش گوللەیان ئاراستەكردووە.
فادی محەمەد بەتش پسۆری بواری ئەندازیاری كارەبایی و ئەلیكترۆنی بووە و هەشت ساڵە لەگەڵ خێزانەكەیدا چووتە مالیزیا و لە یەكێك لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە كاریكردووە و ئیمامی ئەو مزگەوتەش بووە كە لە نزیكی تیرۆركراوە.