سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشخستنی هەڵبژاردن لە توركیا راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 نیسان 2018

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشخستنی هەڵبژاردن لە توركیا راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئەنجامدانی پێشوەختی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا نیگەران و دەڵێت هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف بەڕێوەناچێت.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند هەڵبژاردن لە كاتێكدا بەڕێوەدەچێت كە باری نائاسایی لە توركیا بەردەوامە و بەوەش ئەو هەڵبژاردنە پاك و شەفاف نابێت.
ناوێرت وتی :" ئێمە نیگەرانین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەر و شەفاف و پاك لە توركیا لە سایەی بەردەوامی باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵاتدا."
لە كاردانەوەیدا بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئەمریكا بن عەلی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا وتی " پێویست ناكات ئەمریكا نیگەران بێت، لەسەر واشنتۆن پێویستە چاودێر رەوانەی توركیا بكات بۆئەوەی بەچاوی خۆیان چۆنێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف ببینین."
یەڵدرم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتیشیی " پێویستە لەسەر ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕوانێتە كاروباری ناوخۆیی خۆی و هەتا ئێستاش مشتومڕ و گفتوگۆ هەیە لەسەر پاكێتی ئەو هەڵبژاردنی پێش دوو ساڵ ئەنجامیاندا."

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە