سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەوەی بیجامە لەپێ بكات سزا دەدرێت !

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2019

ئەوەی بیجامە لەپێ بكات سزا دەدرێت !

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
پەرلەمانتارێك لە كوەیت لەرێگەی پرۆژەیاسایەكەوە دەیەوێت ئاكاری گشتی خەڵك رێكبخاتەوە‌و لەرێگەی سزای مادییەوە ناچاریان بكات پابەندبن بە دابونەریتی وڵاتەكەیانەوە، لە یەكێك لە بڕگەكانی پرۆژەكەیدا داوا دەكات ئەوانەی بە بیجامەوە دەچنە ناو شوێنە گشتییەكانەوە، سزا بدرێن.
یەكێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوەیت بە ناوی (ماجید موتێری) پرۆژەیاسایەكی پێشكەشی پەرلەمان كرد، لە پرۆژەكەیدا داوا دەكات هاوڵاتیان‌و ئەوانەشی وەكو گەشتیاران سەردانی كوەیت دەكەن پابەندبكرێن بە رێزگرتن لە داب‌و نەریتی كوەیتی لە شوێنە گشتییەكان.
پرۆژەیاساكە داوا دەكەن ئەوانەی ئەو دابونەریتانە دەشكێنن، سزا بدرێن بە سزایەكی دارایی كە (500) دینار كەمتر نەبێت‌و لە (1000) دینار زیاتر نەبێت، بەڵام سزا داراییەكە زیادبكرێت لە حاڵەتی دوبارەكردنەوەیدا. 
پەرلەمانتارەكە لە پرۆژەكەیدا كە لە (11) لاپەڕە پێكهاتووە، پێشنیازی ئەوەی كردووە سزای ئەو كەسانە بدرێت كە:
•     لە شوێنە گشتییەكاندا بەجلوبەرگێكەوە دەردەكەون كە وێنە یاخود نوسینێكی پێوەیە‌و دژ بە ئاكاری گشتییە.
•    ئەوانەی لە شوێنە گشتییەكاندا قسەی بێ شەرمانە‌و ئەو جۆرە قسانە دەكەن كە شكۆی مرۆڤ دەڕوشێنێت. 
•    دەركەوتن لە شوێنە گشتییەكان بە جلوبەرگی ژێرەوە (بیجامەی خەو).
•    وێنەكێشان‌و نوسین لەسەر دیوارەكان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە لایەنی رێگەپێدراو.
•    ئەوانەی دەنگی گۆرانی‌و مۆسیقا لە شوێنە گشتییەكاندا بەرزدەكەنەوە.
•    ئەوانەی لە شوێنە گشتییەكاندا كەسانی تر بە دەستەواژەی بێشەرمانە‌و رەگەزپەرەستانە بانگهێشت دەكەن.
•    قۆستنەوەی منداڵان‌و ژنان‌و بەكارهێنانیان لە كارێكدا كە مەترسی لێبكەوێتەوە.
•    دەستدرێژیكردن بۆسەر مافی كەسانی تر لە ریزەكانی چاوەڕوانی‌و سەرەگرتندا یاخود وێنە گرتنی خەڵك لەو ریزانەدا بەمەبەستی گاڵتەپێكردن.
•    دانانی پۆستەری ریكلام لەسەر دیواری ماڵ‌و شوێنە گشتی‌و تایبەتییەكان بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لە خاوەنی ئەو شوێنانە.
•    هەڵدانە دەرەوەی خۆراك‌و جگەرە لە جامی ئۆتۆمبیلەوە بۆسەر رێگا گشتییەكان.
پەرلەمانتارەكە داوا دەكات پەرلەمان رێگە بە وەزیری ناوخۆ یاخود جێگرەكەی بدات لیستی ئەو ئاكارانە رابگەیەنێت كە دەكرێت زیان بە ئاكارو ئەخلاقی گشتی بگەیەنن.
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی "القبس"ی كوەیتی بڵاویكردوەتەوە، پەرلەمانتارەكە لەبارەی هۆكاری نوسینی پرۆژەیاساكەوە باسی لەوەكردووە، نوسینی پرۆژەیاسایەكی لەمجۆرە بەهۆی ئەو دەرچونە ئەخلاقییانەوە بووە كە بەمدواییە لە كۆمەڵگەی كوەیتیدا بەدی كراوە، لەوانە قسەكردن بەشێوەی ناشیان لە شوێنە گشتییەكان بە دەنگی بەرز.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 خولەک

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 15 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 16 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز