سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی بەشیر بەڕێوەچوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئاب 2019

یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی بەشیر بەڕێوەچوو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی لەسەر كارلابراوی سودان بەڕێوەچوو لەسەر كەیسی گەندەڵی‌و بەشیر لە دادگاییەكەدا هیچ قسەیەكی لەسەر ئەو تۆمەتانە نەكرد كە ئاراستەی كراون‌و پارێزەرەكانیشی دەڵێن دادگاییكردنەكە هیچ بنەمایەكی نییە.
یەكێك لە لێكۆڵەرانیش لەبەردەم دادگادا رایگەیاند بەشر دانیناوە بەوەی كە " چەندین ملۆن دۆلاری لە سعودیە وەرگرتووە".
بەوتەی ئاژانسی رۆیتەرز لەمیانی یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنیدا بەشیر هیچ كۆمێنتێكی نەبووە لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراون.
بەوتەی چەند شایەدحاڵێك لەو ناوچەیەی كە بارەگای دادگاكەی تێدایە لە خەرتوومی پایتەخت، رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر، ئاژانسی فرانس پرێسیش رایگەیاند بەشیر بە كاروانێكی سەربازیی گەورە گەیەندراوەتە دادگا.
تۆمەتەكان
عومەر حەسەن بەشیر چەند تۆمەتێكی ئاراستەكراوە لەوانە:

*  بوونی دراوی بیانی

* گەندەڵی‌

* وەرگرتنی دیاری بەشێوەیەكی نایاسایی
نیسانی رابردوو عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی سودان رایگەیاند لەماڵەكەی بەشیردا زیاتر لە 113 ملیۆن دۆلار لە دراوی بیانی‌و ناوخۆیی دەستی بەسەردا گیراوە.
عومەر حەسەن بەشیر 16ی حوەزیران رابردوو دوای چەندین رۆژ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی مەدەنی، لەلایەن سوپای سودانەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە‌و كۆتایی بە دەسەڵاتی 30 ساڵەی هێندرا.
بڕیار بوو بەشیر تەموزی رابردوو دادگایی بكرێت، بەڵام لەبەر هۆكاری ئەمنی دواخرا.
كوشتنی خۆپیشاندەران
ئایاری رابردوو داواكاری گشتی سودان بەشیری تۆمەتبار كرد بە كوشتنی خۆپیشاندەران، ئەوەش دوای كوشتنی پزیشكێك هات لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا.
ئەو پزیشكە لە ماڵەكەی خۆیدا بریندارەكانی خۆپیشاندانەكانی چارەسەردەكرد، كاتێك هێزەكانی پۆلیس هێرشیان كردە سەری‌و هەرچەندە پزیشكەكە دەستی بەرزكردەوە‌و هاواری كرد كە ئەو تەنها هەر پزیشكەو هیچی تر، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گولــلە بارانكراو دەستبەجێ كوژرا.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 خولەک

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 15 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 17 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز