سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنكەرە‌و واشنتۆن لەسەر ناوچەی ئارام لە سوریا رێككەوتن

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئاب 2019

ئەنكەرە‌و واشنتۆن لەسەر ناوچەی ئارام لە سوریا رێككەوتن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دانوستانەكانی توركیا‌و ئەمریكا لە بارەگای وەزارەتی بەرگری  توركیا دەربارەی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە  رۆژئاوای كوردستان " باكوری سوریا" كۆتایی هات‌و ئەنكەرەو واشنتۆن رێككەوتن.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رێككەوتن كراوە لە قۆناغی یەكەمدا‌و لە زووترین كاتدا ئەو رێوشوێنانە بگیرێنەبەر كە نیگەرانییەکانی توركیا دەڕەوێننەوە.
ئاشكراشیكرد بەپێی رێككەوتنەكە بەزوویی سەنتەرێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە توركیا پێكدەهێنرێت بۆ هەماهەنگی‌و بەڕێوەبردنی ناوچە ئارامەكەی سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشداوە رێككەوتن لەگەڵ لایەنی ئەمریكی كراوە بۆئەوەی ناوچە ئارامەكە بكرێتە رێڕەوێكی ئاشتی‌و هەموو رێوشوێنێك بیگرێتەبەر بۆ گەرەنتیكردنی گەڕانەوەی سورییەكان بۆ وڵاتەكەیان.
لە راگەیەندراوێكیشدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنکەرە ئاماژەی بەوە كردووە سەنتەرێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە توركیا بەزووترین كات هەماهەنگی و كار بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام پێكەوە بكرێت و وەفدیفدی ئەمریكا و توركیا لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتون:.
- جێبەجێكردنی دەستبەجێی رێكارە سەرەتاییەكان بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا. 
- دامەزراندنی سەنتەرێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە توركیا بەزووترین كات بۆئەوەی هاوئاهەنگی و كار بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام پێكەوە بكرێت.
- دەبێت ئەو ناوچە ئارامە ببێتە رێڕەوێكی ئاشتی و دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی سوورییەكان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 16 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)