سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هەفتەی رابردوو سەرۆكی سی ئای ئەی و سەرۆكی كۆریای باكور كۆبوونەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 نیسان 2018

هەفتەی رابردوو سەرۆكی سی ئای ئەی و سەرۆكی كۆریای باكور كۆبوونەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند مایك پۆمپیۆ سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا " CIA" و كاندید بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە هەفتەی رابردوو لەگەڵ كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور كۆبووەتەوە.
ترەمپ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوێتی " مایك پۆمپیۆ هەفتەی رابردوو لەگەڵ كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور كۆبووەتەوە، كۆبوونەوەكە زۆر بە باشی بەڕێوەچووە، و پەیوەندی باش دامەزرێنراوە، ئێستا كار بۆ وردەكاری كۆبوونەوەی لوتكە دەكرێت، داماڵینی چەكی ئەتۆی كارێكی زۆر گەورە دەبێت بۆ جیهان و بۆ كۆریای باكوریش."
رۆژی سێشەممەش ترەمپ رایگەیاند كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور رەنگە بكەوێتە سەرەتای مانگی حوەزیرانەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە